ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

دەقی پرسەنامەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی….

پرسەخوازیی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ کافیە خان و خانەوادەکەی
بەڕێز کافیە خان (ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی)، کاکە مەریوان، کاکە حەمە عەتا، ئەندامانی خانەوادەی حەلاوە خان.
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی حەلاوە خانی خوشکتانمان پێگەیشت، جێگەی نیگەرانی و ناخۆشییەکی زۆرمانە و هاوبەشی خەم و پەژارەتانین، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان و ئەندامانی دامەزراوەکەمان دەگەیەنین بە ئێوەی بەڕێز و هەموو ئەندامانی خانەوادەکەتان خوا سەبوریتان بدات و دوا ناخۆشیتان بێت و جێگەی حەلاوە خانیش بەهەشتی بەرین بێت.

انا لله وانا الیە راجعون

باڵیۆز د. محەمەد سابیر ئیسماعیل
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

هاوشێوە

ڤیدیۆ