دوێنێ سێ شەممە 19٠12٠2023 خوشکی خاتوو کافییە سلێمان کۆچی دوایی کرد و بەو بۆنە خەمناکەوە پەیامی هاوخەمییەکان ئاڕاستەی خاتوو کافییە کران کە ئەمە دەقەکانیەتی:
دەقی پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی …
خوشکی بەڕێزم خاتوو کافیە خان
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی خاتوو حەلاوە سلێمان
بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی خاتوو (حەلاوە سلێمان)ی خوشکی خاتوو کافیە سلێمان، نیگەران و دڵگران بووم.
بۆ ئەم کۆستە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خێزان و خانەوادە کوردپەروەر و تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
خواى گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله وانا اليه راجعون
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال