شاناو تاڵیب : سلێمانی
بەبۆنەی سەری ساڵی ٢٠٢٤وە فێرگەی میوزیکی تەوار کۆنسێرتی سەری ساڵ رێکدەخات.
لەم کۆنسێرتەدا جگە لە بەرهەمەکانی فێرگەی میوزیکی تەوار گروپی دەف ژەنی میهری مناڵان بەشداری دەکات و بڕیارە لە ڕۆژی هەینی کاژمێر ۳ی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی تەوار بەڕێوەبچێت .
شێنێ مەهداوی میوزیکزان و ئەندامی فێرگەی تەوار بە سایتی تەواری ڕاگەیاند” کە لەم کۆنسێرتەدا بەسەرپەرشتی مامۆستا کۆمیکۆ ئۆکۆمورا ١٢ پارچە میوزیک و گۆرانی پێشکەش دەکەن، کە بەرهەمی فێرخوازانی فێرگەی میوزیکی تەوارە لە ماوەی ئەمساڵدا، لەم کۆنسێرتەدا ٢٢ میوزیکزان و گۆرانیبێژ کە خوێندکاری فێرگەکەن بەشداری دەکەن.
فێرگەی میوزیکی تەوار لە لەلایەن مامۆستا کۆمیکۆ ئۆکۆمورا لە ١/٧/٢٠٢١ بە پشتیوانی یەکێتی ژنانی کوردستان لە تەلاری تەوار دامەزراوە بۆ فێربوونی ئامێرەکانی پیانۆ فلوت، گیتار ،تار ، ريکۆردەر، ڤۆکاڵ ،سۆڵفێچ، تا ئێستا ٨٠ خوێندکار بەشداری لە وانەکانی فێرگەی میویکی تەواردا کردووە و ئەم کۆنسێرتەش دەبێتە یەکەمین کۆنسێرتی تایبەتی بەرهەمی فێرگەی تەوار.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای