بەڕێز خاتوو كافیە سڵێمان
سكرتێری یەكێتیی ژنانی كوردستان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (حەلاوە سڵێمان) خوشكی بەڕێزتانم پێگەیشت.
پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە سەربەرزەكەتان دەكەم كە نموونەی باڵای خەبات و تێكۆشانن لەپێناو كوردستان.
لەخوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان