ئەم یەڵدایە درێژتر بوو
لەوساڵانەی چاوەڕوانیم
ئەم شەوی دوری چلەیەش
لەگەڵ چاوی پڕ تەلیسمی نیشتمانا
هەر چاوەڕێ بوم
چاوەکانم
بەڕنینی بەرچنەیەک
مژدەی ئەوین دەبن بە خۆڕ
خەیاڵگەلێکی چەن خۆش
دەرزی ئاژنین بۆ ڕۆحی بیمارم دەکەن
چاوەکانم لە کلدانی سوتماکی
خاکی کوردستان رەشکردوە
شیعری ئەم شەو
خۆزگەو خولیان
وەک بارانێکی چاوەڕێن
پەڵەی ڕۆحە و
سلێمانی خڕۆشاوە
چەپک چەپک کچانی شار
شەقامەکان پڕ بۆن دەکەن
تێک ئاڵاون و
بەناوڕۆحما گوزەر ئەکەن
ئەمشەو مەرجی
دیداری من
خۆشەویستی نیشتمانە
سەربازێکم لەهەناودا حەشارداوەو
ئاڵای لەسەر دووندی ئومێد بەدەستەوەیە
بەهەمو تواناو هەستەوەیە
ئەمشەو شادی چلەکێشی
ساڵی نوێیە مێوژوگوێز
گوێژو سجوقی پێیە
وەرەو بایەڵدا شەوێ نەبێ
باساڵێک بێ و ڤێنۆسی عەشقی نیشتمانی پێ بێ و
باهەموو تەمەن هەر یەڵدا بێت
گوڵزار فەرەج