تریفە حسن: سلێمانی
كۆمەڵەی كەلپور و فۆلكلۆری كورد بە دروشمی “خۆری چلە لە كوردستانەوە دونیای رووناك كردەوە” ئاهەنگی شەوی چلە رێكدەخەن و خەڵاتی خورشیدە بابان پێشكەشی یەكێتی ژنانی كوردستان و هەفتەنامەی ژیانەوە دەكەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆڵی كۆمەڵەی هونەرەجوانەكانی كورد لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی سلێمانی بە بۆنەی یادی حەڤدە ساڵەی دامەزراندی كۆمەڵەی كەلەپور و فۆلكلۆری كورد مەراسیم و ئاهەنگی شەوی چلە رێكخرا و بە ئامادەبوونی خاتوو سەیوان رۆستەم ئەندامی سكرتاریەتی یەكێتی ژنانی كوردستان و لێپرسراوی راگەیاندنی یەكێتی ژنان خەڵاتی خورشیدە بابان پێشكەش بە یەكێتی ژنانی كوردستان و هەفتەنامەی ژیانەوە كرا.
سەرەتای ئاهەنگەكە بە سرودی ئەی كوردینە ئەی مەردینە دەستیپێكرد و بە تامی شەوانی جارانی كوردەواری چەندین گۆرانی و چالاكی كوردانە پێشكەش كرا، هەروەها شیعری (شەوی چلە و ماچی بەفر)ی هاژە بەرزنجی و ( شەوگاری چلە )ی عوسمان بەرزنجی و ( تیشكی زێرینی دارشمانە )ی بەیان محەمەد پێشكەشكرا دواتر كچان و ژنانی كۆمەڵەی كەلەپوری كوردی (شەونامەی چلە )یان كردە شەوچەرەی چلە بۆ ئامادەبووان.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای