ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ئامادەکاری بۆ ئاهەنگی سەری ساڵی فێرگەی میوزیکی تەوار

ئەمڕٶ 22/12/2023 کاژمێر 2:30ی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی تەوار، بەبۆنەی سەری ساڵی ٢٠٢٤وە فێرگەی میوزیکی تەوار کۆنسێرتی سەری ساڵ رێکدەخات.
لەم کۆنسێرتەدا جگە لە بەرهەمەکانی فێرگەی میوزیکی تەوار گروپی دەف ژەنی میهری مناڵان بەشداری دەکات.
کۆنسێرتەکە بەسەرپەرشتی مامۆستا کۆمیکۆ ئۆکۆمورا ١٢ پارچە میوزیک و گۆرانی پێشکەش دەکەن، کە بەرهەمی فێرخوازانی فێرگەی میوزیکی تەوارە لە ماوەی ئەمساڵدا، لەم کۆنسێرتەدا ٢٢ میوزیکزان و گۆرانیبێژ کە خوێندکاری فێرگەکەن بەشداری دەکەن، هەروەها لەم کۆنسێرتەدا پێشانگایەکی بۆ وێنە ئەرشیفیەکانی تیپی کۆسی تەوار و ئەلبومی موزیک و وێنەیەی کاروچاکیەکانی تیپەکە پێشکەش بەئامادەبوان دەکرێت.
فێرگەی میوزیکی تەوار لە لەلایەن مامۆستا کۆمیکۆ ئۆکۆمورا لە ١/٧/٢٠٢١ بە پشتیوانی یەکێتی ژنانی کوردستان لە تەلاری تەوار دامەزراوە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ