شاناو تاڵیب : سلێمانی
بەبۆنەی سەری ساڵی ٢٠٢٤وە فێرگەی میوزیکی تەوار کۆنسێرتێکی میوزیک و گۆرانی پێشکەش دەکات و پیشانگەیەکی فۆتۆگرافی بۆ ئەرشیفی بەرهەمەکانی تیپی کۆرسی تەوار کردەوە.
ئەمرۆ بە ئامادە بوونی ژمارەیەک لە هونەرمەندان و جەماوەرێکی زۆری شاری سلێمانی فێرگەی میوزیکی تەوار بە بەشداری (20) مامۆستا و میوزیک ژەن، بەسەر پەرشتی هونەرمەند کۆمیکۆ ئۆکومورا کۆنسێرتێکی میوزێکی رێکخست کە تێیدا ١٢ پارچە میوزیک پێشکەشکرا، هاوکات گروپی دەف ژەنی مناڵانی میهر بەشداری کۆنسێرتەکەیان کرد.
لەم بارەیەوە مامۆستا هیران زوبێر وتی ماوەی سێ ساڵە فێرگەی موزیکی تەوار بەردەوامە لەخولەکانی میوزیک لەسەرەتادا ئەم فێرگەیە دامەزرا بۆ خزمەتکردنی ژنان و کجان بەڵام ئەمساڵ بڕیارماندا کە خولەکانمان گەورەتر و فراوانتر بکەین و کوڕانیش بەشداربن، سەبارەت بەم کۆنسێرتانەش ساڵانە ئێمە رێکیدەخەین بۆ فێرخوازەکانمان بۆ دەرخستنی تواناو بەهرەکانیان.
لەم بارەیەوە کچە هونەرمەندی میوزیکزان بانۆ عومەر بۆ سایتی تەواری ووتی نزیکەی دوو مانگ و نیوە خەریکین من بەپارچەیەک موزیکی پیانۆ وەکو دوێتێک لەگەڵ مامۆستا کۆمیکۆ بەشداردەبم.
هەروەها خاتوو سەیران محەمەد کە سەرپەرشتیاری پیشانگەی فۆتۆگرافی بەرهەمەکانی تیپی کۆرسی تەوار بوو لە بارەی فۆتۆ و بەرهەمەکانی تیپی کۆرسی تەوارەوە وتی ئێمە وەک یەکێتی ژنانی کوردستان جگە لەفێرگەی میوزیکی تەوار، پێشتر تیپی کۆرسی تەوارمان هەبووە وەئەمڕۆ بۆ یادی ئەو تیپە پێشانگەیەکی وێنەی ئەرشیفیمان هەیە.
لەلایەکیترەوە لە بارەی کۆنسێرتەکەوە خاتوو بەهرە وەک ئامادەبویەکی کۆنسێرتەکە لە بارەی بەرهەمەکانی فێرگەکەوە دەڵێت هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم شارەزاییەکی باشیان لەئامێرەکاندا هەبوو هیوای بەردەوامیان بۆ دەخوازم.
لەم کۆنسێرتەدا کچان و کوڕانی فێرخواز فێرگەی تەوار پێکهاتبوو لە (دینا دلێر – لۆنا یادگار – هاڤین بێریڤان – ساڤان نەوزاد – عەقیل عادل – رۆژگار عەلی – ژیکاڵ حەسەن – یاران زمناکۆ – یانی هێمن – بانو عومەر – ئاشنا عومەر – لانۆ یاد) مامۆستایان(تەلان ئەبوبەکر – سایە بەهادین – کاتیا یونس – داستان عوسمان – هاژین کامیل – هیلان زوبێر – شێنێ مەهدای – کۆمیکۆ ئۆکۆمورا) فێرگەی میوزیکی تەوار لە لەلایەن مامۆستا کۆمیکۆ ئۆکۆمورا لە ١/٧/٢٠٢١ بە پشتیوانی یەکێتی ژنانی کوردستان لە تەلاری تەوار دامەزراوە بۆ فێربوونی ئامێرەکانی پیانۆ فلوت، گیتار ،تار ، ریکۆردەر، ڤۆکاڵ ،سۆڵفێچ، تا ئێستا ٨٠ خوێندکار بەشداری لە وانەکانی فێرگەی میویکی تەواردا کردووە و ئەم کۆنسێرتەش دەبێتە یەکەمین کۆنسێرتی تایبەتی بەرهەمی فێرگەی تەوار.
هەروەها لە کۆتایی کۆنسێرتەکەدا خەڵاتی یەکێتی ژنانی کوردستان پێشکەش بەمامۆستایان و فێرخوازانی فێرگەی میوزیکی تەوار بەخشرا.