Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

ڕەنگین سەلام یەكەم كچە پەیامنێری تەلەڤزیۆنیە لە هەڵەبجە – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ڕەنگین سەلام یەكەم كچە پەیامنێری تەلەڤزیۆنیە لە هەڵەبجە

میهرەبان: هەڵەبجە
‎ڕەنگین سەلام محمود دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەیە و یەكێكە لە ژنە ڕۆژنامەنوسەكان و چالاكوانی بواری ژینگە.
خاتوو رەنگین سەرەتای كاركردنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2003 كە بەرنامەیەكی رادیۆیی گەنجانە هەبوو، لە ساڵی 2006 وەك یەكەم ژنە پەیامنێری تەلەفزیۆنی دەستی بەكاركردن كردووە بۆ كەناڵی كوردسات و كاری پەیامنێری كردووە لە سنوری شارەزوو، هەڵەبجە و هەورامان.
لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیای تەوار ووتی” لەم دەڤەرەدا تا كچ بووم كە كاری مەیدانیم كردووە تا ساڵی ٢٠١١، لە هەمانكاتدا و لە ساڵی ٢٠٠٦ وە لە ڕادیۆی دەنگی نوێ كاردەكەم، سەرەتا وەك پێشكەشكاری بەرنامە و پاشان وەك ئامادەكار و پێشكەشكار تا ئێستاش بەردەوامم.”
ئامانجی كاركردنی رەنگین لە بواری میدیادا وەك خۆی دەڵێت:” هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیانە لە ماف و ئەركەكانیان و زانیاری پێدانیان لە هەر دۆخێكی نوێ كە دێتە پێشەوە. هەروەها ئامانجم دروست بوونی كۆمەڵگەیەكی هۆشیارە.”
خاتوو رەنگین سلام ‎ئەندامی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كوردستانە و ‎یەكێك بووە لەو رۆژنامەنوسانەی كە ئەم ساڵ بەشداری كردووە لە بەرنامەی سەردانیكەرانی ڕێبەرایەتی نێودەوڵەتی ناسراو بە (IVLP) لە ئەمریكا و ‎بەشداری كردووە لە بەرنامەی ” بەهێزكردنی توانای ڕۆژنامەنوسانی ژن لە عیراق” لەلایەن ڕۆژنامەی (TAZ) ئەڵمانییەوە.
‎رەنگین گازندە و گلەیی خۆی هەیە لە رۆژنامەنوسان و دەڵێت:” ‎لە ئێستادا سەرەڕای بەرەوپێش چوونی تەكنەلۆجیا و هۆشیاری هاوڵاتیان، بەڵام ڕەوتی ڕۆژنامەگەری تێكچووە بە شێوەیەك پیشەكە لە دەست دەرچوە و هەموو كەسێك خۆی بە ڕۆژنامەنوس دەزانێت هیچ لە یاساكانی رۆژنامەگەریش نازانن. ناتوانن بەپێی تموح و خواستی كۆمەڵگەبن، ژمارەیەكی زۆر لە مەیدانەكە كارئەكەن دەكرێت ئەمە بەرەوپێشچون ببََت؟، بۆیە گرنگە لەلایەنی مەعریفییەوە خۆمان بەهێز بكەین تا بتوانین باشترین كار پێشكەش بكەین.”
هەروەها وتیشی: ” ئەوەی گرنگە هەر ژنێك لە هەرشوێنێك و هەرجۆرەكارێكیش ئەنجام ئەدات، بەردەوابێت لەسەری تا توانا و بەهرەكانی ئەسەلمێنێت، پاشان كۆمەڵگە بە گشتی سوودی لێوەردەگرن و دەتوانێت ببێتە نمونەیەكی باش و چاوی لێبكرێت و شوێنپێی هەڵبگیرێت.”

هاوشێوە

ڤیدیۆ