ئا: سەیران محەمەد
بەسیمە عەبدولڕەحمان، كە خانمێكی كوردە، دەبێت بە یەكێك لە 100 خانمە كاریگەرەكانی ئەمساڵ لە جیهاندا.
ماڵپەری BBC بەریتانی لیستی 100 خانمی ئیلهام بەخش و كاریگەری بۆ ساڵی 2023 لە جیهاندا بڵاوكردەووە، كە لە ناو ئەو ١٠٠ ژنەدا، خانمێكی كوردیش هەیە.
بەسیمە عەبدولرەحمان، خانمێكی هەرێمی كوردستانە، لە ڕیزبەندیەكەدا وەك كەسێكی كاریگەر بۆ پاراستنی ژینگە و سەوزای ناوی هاتووە. ئەم كچە كوردە، ئەندازیاری بیناسازیە و بەڕێوبەر و جێبەجێكاری یەكەمین كۆمپانیایە لە عێراق كە پەرە بە ستانداردەكانی دروستكردنی باڵەخانە و ڕێژەی سەوزایی زۆر دەدات.
ساڵانە لیستی 100 خانمی كاریگەری جیهان بڵاودەكریتەوە، كە چەندین كەسایەتی جیهانی وەك میشێل ئۆباما، خانمی یەكەمی پێشووی ئەمریكا و ئەمەل كلۆنی، پارێزەری مای مرۆڤ و چەندین خانمی دیكەش لە پێشووتردا ناویان لەم لیستەدا هاتووە.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای