Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

شیلان: فۆتۆگرافی لای من هونەر و خولیایە – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

شیلان: فۆتۆگرافی لای من هونەر و خولیایە

ئا: تریفە حسن
مامۆستا شیلان عەبدولڕەحمان، فۆتۆگرافەر بە هۆی خولیا و سەلیقە جوانەكەی بە زوومی كامێراكەی جوانیەكانی سروشت و چركە ساتەكانی ژیان تۆمار دەكات.
شیلان عەبدولڕەحمان، فۆتۆگرافەر لە چاوپێكەوتنێكدا تایبەت بە سایتی تەوار ووتی: “فۆتۆگرافی لە سەرەتاوە تا ئێستا بۆ من خولیایە، بۆ من هونەرە چونكە پیشەی سەرەكیم مامۆستاییە، بەم نزیكانە لە دەرەوەی وڵات بە چەند وێنەیەكی پاییزە بە شداری پیشانگەیەكی نێودەوڵەتی دەكەم”.
مامۆستا شیلان تا ئێستا لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بە شداری 19 پیشانگەی هاوبەشی فۆتۆگرافەری كردووە.
هەروەها دەربارەی فۆتۆكانی گوزراشتە وێنەییەكان مامۆستا شیلان وتی:”یادەوەرییەكان و ڕۆژە دڵخۆشییەكانی هاوڵاتیان دەچركێنم، وەك هاوسەرگیری و ڕۆژی لە دایكبوون، كۆڕ و وێنەی تایبەت، خەڵكێكی زۆریش پەیوەندیم پێوە دەكەن بۆ وێنەگرتن و پێشوازی زۆر باش لە ژنانی فۆتۆگرافەر دەكەن، لە چاو ساڵانی رابردوو تێروانینەكان جیاوازن، وەكوو هەموو كارێكتر ئاستەنگم تووش بووە، بەڵام توانیومە ئاستەنگەكان تێپەڕێنم و بەردەوامبم.”
مامۆستا شیلان ئاماژەی بەوەشكرد:”وێنە راگرتنی زەمەنە لە چركەیەكدا و بە زیندوویەتی دەمێنێتەوە، ئەو پەیامەی لە خۆی گرتووە ڕاستەوخۆ دەیگەیەنێت و پێویست بە باسكردنی ناكات، هەروەها وێنەكان تێروانین و دنیا بینینی هونەرمەندە فۆتۆگرافەرەكەیە، كە وەك هەموو لقێكیتری هونەری زمانێكی هاوبەشی هونەری جیهانی و نەتەوەكانە.”
شیلان عەبدولرەحمان لە دایكبووی 1985ەو دانیشتووی پارێزگای سلێمانیە پیشەی مامۆستایە و خاوەنی 19 پیشانگەی هاوبەشە و زیاتر لە حەوت ساڵە كاری فۆتۆگرافەری دەكات.

هاوشێوە

منم ئەنفال منم

منم ئەنفال منم منم ئەنفالبرینێکی بەسوێینیشتمانمئەمەوێ بەخەنجەری پەیڤ ووشەنیشتمانملەبێ ئاگایمدادڕم

ڤیدیۆ