میهرەبان: هەڵەبجە
ساجیدە لوقمان كارگەی ڕستن و چنینی (نەوید)ە لە پارێزگای هەڵەبجە دەكاتەوە. وەك خۆیشی دەڵێت:” من خاوەنی قولاپێك بووم، بەڵام نەوەستام تاوەكوو توانیم كارگەیەك دابنێم”. كە تیایدا سەرجەم بابەتەكانی ژنان ، مندالان ، پیاوان و بابەتی جوانكاری ناوماڵ دروستدەكات و بە پێی خواستی كریاران بە مەكینە بێت یاخود كاری دەستی.
ساجیدە لوقمان لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی تەوار وتی: “دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەم و پاش ئەوەی بۆ ماوەی ٦ مانگ لە كارگەیەك كارم كرد لە سەر مەكینە بۆ چنینی جل و بەرگی مندالان و ژنان و پیاوان، بریارمدا كە بەسەربەخۆ كار بكەم”.
ساجیدە سەبارەت بە بەرهەمەكانی كارگەكەی وتی: “لە كارگەكەماندا جلوبەرگی ژنان و پیاوان و مندالان بە خواستی كریاران دەچنرێت، جگە لە سەر سیستەم و بەرگی پشتی و بابەتی جوانكاری ناوماڵ”.
لە كارگەی ڕستن و چنینی نەوید هەلی كار بۆ دوو ژنیتر ڕەخساوە و ساجیدە باس لەوە دەكات ” كە خۆشحاڵە بەوەی جگە لە خۆی دوو ژنیتر توانیویانە ببن بە خاوەنی كاری خۆیان”.
هەروەها دەشڵێت:”پێویستە ژنان هەوڵا بدەن لە كاركردن بەردەوامبن و بتوانن ببن بە خاوەن ئابوری سەربەخۆی خۆیان”.
ساجیدە لوقمان باسی لەوەش كرد كە لە ئێستادا خواست لەسەر جلی خوری زۆر زیاترە، چونكە وەرزەكە بەرە و ساردی دەروات و لە هەمان كاتیشدا ئەو كوالیتیەی جلوبەرگی كارگە كەیان هەیەتی بە ویستی كریارانە لە دوورین و نەخش و هەوڵیش دەدەن بە كاتێكی زۆر كەم بتوانن داواكاری هاوڵاتیان بەجێ بگەیەنن.
ساجیدە بۆ ژنانی هەڵەبجە دەڵێت:” لە كاركردن و دۆزینەوەی خولیاكانیان بەردەوامبن، من خاوەنی قولاپێك بووم، بەڵام نەوەستام تاوەكوو توانیم كارگەیەك دابنێم، بەردەوام بوون و باوەر بە خۆبوون ئەنجامی گەورە لێچاوەروان دەكرێت”.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای