پیڕۆزە ساڵی نوێت
سلێمانی
وا تەمەن
سەركەوت و
ژیانیش بە ویستی خۆی
دەچێتە پێش
سلێمانی
تابێت بەرەو جوانی
دەڕۆیت و
منیش بەرەو پیری
ئەستێرەكانت
پرشنگم
لێدەدەن
هاتومەتە
دونیایەكی دییكەو،
هەموو گیانم خۆشی لێ دەباڕێ،
خۆشبەختانە
شەپۆلێكی نەرم
بۆلای ئاواتەكان
پەلكێشم دەكەن،
خەندەیەك
خۆی لە لێوەكانم گیركردووە
بە زۆریش لاناچێ،
لاو لاوی تەمەنم
لەگەڵ جوانیەكەت
بە خۆشیەكاندا
هەڵدەواسم
ڕەدووی خۆشیەكانت دەكەوم
تا ببنە ئەزەلی و
ئاوا نەبن.
شیعری: گوڵزار فەرەج
لە سلێمانی (مۆزەخانەی نەتەوەسازان) بۆ بەڵگەنامەكانی هونەرمەندانی شەهید و كۆچكردوو دەكرێتەوە
تەوار- بە ئامادەبوونی دكتۆر موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیریی و