Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
توێژه‌رێکى کۆمه‌ڵایه‌تى: به‌شى کۆمه‌ڵایه‌تى له‌ڕێکخراوه‌کاندا، په‌ناگه‌یه‌کی ئارامه‌ بۆ خاوه‌ن کێشه‌کان – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

توێژه‌رێکى کۆمه‌ڵایه‌تى: به‌شى کۆمه‌ڵایه‌تى له‌ڕێکخراوه‌کاندا، په‌ناگه‌یه‌کی ئارامه‌ بۆ خاوه‌ن کێشه‌کان

ئه‌ڤین خالید

پروشه‌ فه‌یسه‌ڵ‌

به‌شى کۆمه‌ڵایه‌تى له‌رێکخراوه‌کان به‌تایبه‌ت رێکخراوه‌کانى ژنان‌و دامه‌زراوه‌ ناحکومییه‌کاندا تا چه‌ند گرنگه‌‌و کاریگه‌رى له‌که‌مکردنه‌وه‌‌و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ده‌بێت، بۆ ئه‌م پرسه‌ خاتوو (ئه‌ڤین خالید قادر) توێژه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى بۆژیانه‌وه‌ قسه‌ده‌کات.

تەوار: گرنگی و کاریگه‌رى به‌شى کۆمه‌ڵایه‌تى له‌رێکخراو‌و دامه‌زراوه‌کاندا چییه‌؟

ئه‌ڤین خالید: بوونى به‌شى کۆمه‌ڵایه‌تى له‌رێکخراو‌و دامه‌زراوه‌ ناحوکومییه‌کاندا سوودێکی زۆر به‌کۆمه‌ڵگه‌ ده‌گه‌یه‌نێت‌و خۆی له‌چوارچێوه‌یه‌ک له‌رێگه‌گرتن و سنووردانان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ توندوتیژی و جیابونه‌وه‌ی خێزانه‌کان‌و ده‌ستدرێژی سێکسی ده‌بینێته‌وه‌ که‌ ده‌توانین بڵێین ئه‌و به‌شه‌ په‌ناگه‌یه‌کی ئارامه‌ بۆ خاوه‌ن کێشه‌کان.

تەوار : ئه‌و کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیدا به‌شێوه‌یه‌کی گشتی بوونیان هه‌یه‌ چ جۆرێکن؟

ئه‌ڤین خالید: سه‌ره‌تا پێویسته‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ بکه‌ین که‌ بوونی ئه‌م کێشانه‌ له‌کۆمه‌ڵگه‌دا هۆکاری چییه‌؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ بریتیه‌ له‌وه‌ی که‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌و گۆڕانکارییه‌ له‌گه‌شه‌ کردندا که‌ ئێستا زۆر خێرا بووه‌، که‌ بۆته‌ هۆی دروستکردنی بارودۆخێکی نه‌خوازراوی بواری سیاسیو کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی و کلتوری و دینی که‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی پێدا ده‌گوزه‌رێت، وایکردوه‌ چه‌ندین جیاکاری له‌نێوان چین‌و توێژه‌کان دروست بێت، له‌کۆتایدا ببێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ دروستبوونی کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان که‌ به‌رۆکی تاک به‌ تاکی کۆمه‌ڵگه‌ی گرتووه‌، ئه‌و کێشانه‌ی که‌ له‌کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیدا هه‌یه‌ وه‌ک تۆڕێکی به‌یه‌کدا چوو وایه‌ که‌ ده‌کرێت بڵێین هه‌ر یه‌ک له‌و کێشانه‌ کاریگه‌رن به‌سه‌ر یه‌کتره‌وه‌، کێشه‌کان زۆر زۆرن له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیدا که‌ زۆر به‌روونی و ئاشکرا ده‌یان بینین وه‌ک: (بێکاری، خۆکوشتن، ماده‌ی بێهۆشکه‌ر، توندوتیژی، کۆچکردن، چه‌ندین کێشه‌ی تر).

کێشه‌ خێزانییه‌کان له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ که‌ له‌ئه‌نجامی نادروست په‌روه‌رده‌کردنه‌وه‌ دروست ده‌بێت، چونکه‌ هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ی که‌ ئێمه‌ ده‌یان بینین دوو بنه‌مای سه‌ره‌کی هه‌یه‌، یه‌که‌م: خێزان، دووه‌م: سیسته‌مه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌، ده‌بینین خێزان گه‌ر بتوانێت وه‌ک کایه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی گرنگی نێو کۆمه‌ڵگه‌ هه‌ستێ‌ به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌رکه‌کانی، ئه‌وه‌ بێگومان ئه‌م کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ به‌ره‌و کاڵبوونه‌وه‌ یاخود له‌نێوچوون ده‌چێت، پێویسته‌ په‌یوه‌ندیه‌کی پته‌و له‌نێوان سیسته‌مه‌کان و شێوازی به‌رێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌بێت، هه‌موو سیسته‌مه‌کان پێکه‌وه‌ بنه‌مای دروستبوونی کۆمه‌ڵگه‌ن هه‌رکات له‌ئاستی داخوازی و ئامانجی خه‌ڵکدا نه‌بن ئه‌و کات ناهاوسه‌نگی له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌دا دروست ده‌بێت و ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی.

تەوار : بۆچی له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا هۆکاری زۆربه‌ی کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بۆ ژن ده‌گێرنه‌وه‌‌و به‌هۆکاری سه‌ره‌کی دروستبوونی ئه‌م جۆره‌ کێشانه‌ دیاری ده‌که‌ن، یان گه‌ر بڵێین بۆچی کاتێک ژنێک خۆی ده‌کوژێت یان ده‌کوژرێت یه‌کسه‌ر بۆ بوونی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گێرنه‌وه‌؟

ئه‌ڤین خالید: کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی راسته‌ گه‌شه‌ی کردوه‌ به‌ رووکه‌ش له‌هه‌ندێ لایه‌ندا ئه‌گینا تاوه‌کو ئێستا کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی چه‌قبه‌ستووی نه‌ریتی و پیاو سالارییه‌ و جیاوازی جێنده‌ری زۆر به‌ روونی دیاره‌ له‌ نێو کۆمه‌ڵگه‌دا، ئه‌گه‌ر نا بۆ رۆژانه‌ گوێبیستی چه‌ندین کێشه‌ ده‌بین وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ ژن خۆی ئه‌کوژێت یان توندوتیژی به‌رامبه‌ر ده‌کرێت یاخود ده‌ستدرێژی سێکسی به‌رامبه‌ر ده‌کرێت که‌ من سه‌ره‌تا ئه‌یگه‌رێنمه‌وه‌ بۆ خێزان، چونکه‌ ئه‌مانه‌ له‌خێزانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرن‌و هه‌ڵقوڵاوی په‌روه‌رده‌ی خێزانن، له‌دواجاردا ئه‌م تێروانینه‌ی خێزانه‌ له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌دا به‌رفراوان ده‌بێت و ره‌نگ ده‌داته‌وه‌، چونکه‌ ئێمه‌ خێزانه‌کان ده‌بینین شه‌ره‌ف و ناموس و گه‌وره‌ی خێزان له‌ژندا کۆده‌که‌نه‌وه‌، له‌روانگه‌یاندا نییه‌ کاتێک پیاوێک هه‌ڵه‌یه‌ک ده‌کات یان کارێکی نه‌شیاو ده‌کات کاریگه‌ری له‌سه‌ر شه‌ره‌ف و گه‌وره‌ی خێزانه‌کان هه‌بێت، بۆیه‌ کاتێک ئێمه‌ باس له‌ تێروانینی کۆمه‌ڵگه‌ ده‌که‌ین بۆ ژن ده‌بێت باس له‌ تێروانینی خێزان بکه‌ین بۆ ژن، ئه‌وه‌ خێزانی ناته‌ندروسته‌ که‌ تێروانینێکی ناشرین بۆ ژن دروست ده‌کات له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا، که‌واته‌ خێزان رۆڵ ده‌گێرێت له‌ به‌که‌م سه‌یر کردنی ژن و داگرتنی له‌ لوتکه‌ی هه‌ره‌می مرۆڤایه‌تیدا.

تەوار : به‌بۆچونی به‌رێزتان هۆکاری زۆربوونی کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌ڕۆژگاری ئه‌مرۆماندا چییه‌؟

ئه‌ڤین خالید: له‌رۆژگاری ئه‌مرۆماندا وه‌ک له‌ پێشتر ئاماژه‌م پێکرد خێزان هۆکارێکی سه‌ره‌کییه‌، به‌ڵام هۆیه‌کی دیکه‌ هه‌یه‌ وه‌ک خێزان رۆڵی هه‌یه‌ ئه‌ویش راگه‌یاندنه‌ که‌ رۆلێکی باشیان هه‌یه‌ له‌ دروستبوونی کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، بۆ نموونه‌ تاوه‌کو ئێستا کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیی به‌رنامه‌یه‌کی په‌روه‌رده‌یی وای نییه‌ که‌ تایبه‌ت بێت به‌ دروستکردن و په‌روه‌رده‌کرنی که‌سێتیه‌کی دروست، ته‌نانه‌ت ئه‌و به‌رنامانه‌شی په‌خش ئه‌کرێن زۆر دوورن له‌به‌ها و کلتووری کۆمه‌ڵگه‌ یان باسکردنی چه‌ندین کێشه‌ی نه‌شیاو له‌تۆره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا که‌ به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی گوێ بدرێت به‌وه‌ی که‌ به‌کارهێنه‌ریان له‌چ ته‌مه‌نێکدان و کێ‌ بینه‌ری ده‌بێت، که‌ دواجار هه‌موو ئه‌مانه‌ ره‌نگدانه‌وه‌یان ده‌بێت له‌سه‌ر تاک، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبکه‌ین ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وت و مامه‌ڵه‌کردنمان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا.

تەوار : زۆربوونی کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان چ کاریگه‌رییه‌کیان ده‌بێت له‌سه‌ر تاک و کۆمه‌ڵگه‌؟

ئه‌ڤین خالید: ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی که‌ کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان دروستکردوه‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌فتاری تاک و فۆرمی بیرکردنه‌وه‌ و ئایدۆلۆژییای تاک ده‌بێت، کاتێک تاکێک نامۆیه‌ به‌کۆمه‌ڵگه‌‌و مافه‌کانی خۆی و هه‌موو ئه‌مانه‌ دواجار ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر تاک ده‌بێت له‌به‌رکه‌وتنی پرۆسه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان که‌ ئه‌مه‌ش کێشه‌ی بۆ نێو کۆمه‌ڵگه‌ دروستکردوه‌، کاتێک تاکه‌کانمان ته‌ندروست نابن ئه‌وا کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ناته‌ندروستمان ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌بێت جارێکی دیکه‌ کاربکرێت بۆ ئه‌وه‌ی تاکه‌کان ئاشت بکرێنه‌وه‌ به‌ کۆمه‌ڵگه‌ و په‌روه‌رده‌کردنیان، چاره‌سه‌ر کردنی زۆربه‌ی ئه‌و کێشانه‌ی چاره‌سه‌ریان ئاسانه‌ وه‌ک بێکاری.

تەوار : گه‌ر که‌سێک روبه‌روی کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆوه‌، ئامۆژگاریتان چی ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌که‌ی چاره‌سه‌ر بێت بێئه‌وه‌ی توشی هیچ کێشه‌یه‌کی تر یاخود هه‌ره‌شه‌ بۆ سه‌ر ژیانی دروست بێت؟

ئه‌ڤین خالید: زۆر گرنگه‌ ئه‌وه‌ بزانین که‌ ئێمه‌ مرۆڤین له‌ ژیانی رۆژانه‌ماندا به‌رکه‌وتن و په‌یوه‌ندیمان ده‌بێت، چونکه‌ پێویستی ژیان وا ده‌خوازێت له‌ ئه‌نجامی ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا توشی چه‌ندین کێشه‌ ده‌بین، گرنگه‌ سه‌ره‌تا خۆمان هۆشیار بکه‌ینه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ کێشه‌کانی ده‌وروبه‌رمان و زانیاریمان هه‌بێت، پاشان هۆشیارکرنه‌وه‌ی خێزانه‌کان، کاتێک کێشه‌یه‌ک ده‌بێت‌و خۆمان ناتوانین چاره‌سه‌ری بکه‌ین ئه‌بێ زۆر ئاسایی بێت و هۆشیاریمان گه‌یشتبێته‌ ئه‌و راده‌یه‌ که‌ بتوانین بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که‌ سه‌ردانی رێکخراوه‌کان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار‌و کلینکه‌کان بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین کێشه‌که‌ چاره‌سه‌ر بکه‌ین، ده‌بێت وابیر بکه‌ینه‌وه‌ کاتێک رووبه‌رووی کێشه‌یه‌ک ده‌بینه‌وه‌ ده‌توانین به‌ره‌نگاری بینه‌وه‌، بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ش پێویستمان به‌هێز و هۆشیاری هه‌یه‌، ده‌بێت له‌خه‌می چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌دا بین نه‌ک ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی چی ده‌ڵێت و چۆن بیرده‌کاته‌وه‌ لێمان، پێویسته‌ ته‌نها بیر له‌چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌ که‌ینه‌وه‌.

تەوار : چی بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی تاراده‌یه‌ک کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا به‌ره‌و که‌مبوونه‌وه‌ بروات؟

ئه‌ڤین خالید: سه‌ره‌تا به‌هۆشیار کردنه‌وه‌ی خێزانه‌کان، چونکه‌ ئه‌وه‌ی که‌ کۆمه‌ڵگه‌ به‌ گه‌وره‌یی و ته‌ندروستی ده‌هێڵێته‌وه‌ خێزانه‌ به‌مانا ئاکاریو ره‌وشتییه‌که‌ی، که‌ تاکێکی ته‌ندروست په‌روه‌رده‌ بکه‌ن به‌شێوه‌یه‌ک توانای رووبه‌ر بوونه‌وه‌ی کێشه‌کانیان هه‌بێت، خاڵێکی دیکه‌ ده‌زگاکانی راگه‌یاندنه‌ که‌ ده‌بێت هه‌ستێ‌ به‌ لابردنی ئه‌و به‌رنامانه‌ی که‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیو بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامانه‌ی که‌ کۆمه‌ڵگه‌ هۆشیار ده‌کاته‌وه‌، خاڵێکی دیکه‌ پیاوانن له‌شێوازی بیرکردنه‌وه‌یاندا بۆ ژن، پێویسته‌ پیاوان به‌شداربن له‌چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌ژنه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ هه‌ست به‌ موناعاتی ژن بکات، بۆ ئه‌وه‌ی باڵانسی جێنده‌ری بگه‌رێته‌وه‌ نێو کۆمه‌ڵگه‌، بوونی چه‌ندین رێکخراوی ژنان و مه‌ده‌نیو یه‌کڕیزیان پێکه‌وه‌ خاوه‌ن هه‌ر ئایدۆلۆژیایه‌ک بن، له‌کاتی رووبه‌ر بوونه‌وه‌ی کێشه‌یه‌ک هه‌موویان به‌یه‌ک ده‌نگ کاربکه‌ن بۆ هۆشیار کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌.

هاوشێوە

ڤیدیۆ