دادگای تێهەڵ چونەوەی كەركوك-گەرمیان لە راگەیەنراوێكدا. ئاماری پرۆسەی هاوسەرگیری و حاڵەتەكانی جیابوونەوەیان بۆ ساڵی 2023 لە سنوری گەرمیان بڵاوكردەوە.
لە خشتەی راگەیەنراوەكەی دادگادا دیاریكراوە، كە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا لە گەرمیان ٢٦١٨ پڕۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام دراوە، لە بە رامبەردا ١٣٥٢ حاڵەتی جیابونەوە تۆماركراوە.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتوو دادگای باری كەسێتی كەلار ٨١٩ تەڵاق و جیابونەوە تۆماركراوە، دادگای باری كەسێتی كفری ١٥٥ حاڵەت، دادگای ڕزگاری ١٣٧ حاڵەت، دادگای دەربەندیخان ٢٠٦حاڵەت، خانەقین و قورەتوو ٣٥حاڵەت بووە.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای