ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

خه‌ڵاتى درێژخایه‌نى پێده‌به‌خشرێت

دواى ئه‌وه‌ى له‌ئۆڵۆمپیادى تۆکیوى 2020 ‌و له‌یارى به‌رزکردنه‌وه‌ى قورساییدا بۆ کێشى (49) کیلۆگرام، مه‌دالیاى زیوى به‌ده‌ستهێنا، کچه‌ یاریزانى هندى (میراباى چانۆ) چه‌ندین خه‌ڵاتى به‌نرخى پێشکه‌شکرا، که‌ سوودى ده‌بێ‌ بۆ هه‌موو ژیانى.

یه‌کێک له‌و خه‌ڵاتانه‌ له‌لایه‌ن زنجیره‌ چێشتخانه‌ به‌ناوبانگه‌کانى پیتزا (دۆمینۆز) پێشکه‌شى ئه‌م یاریزانه‌ کرا که‌ بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ ده‌توانێت له‌و چێشتخانه‌یه‌ به‌خۆڕایى نان بخوات.
هه‌روه‌ک هۆڵه‌کانى سینه‌ماى (INOX) له‌هندستان، بلیتى چوونه‌ ژووره‌وه‌ى هۆڵه‌کانى بۆ ئه‌م کچه‌ یاریزانه‌ 26 ساڵه‌ بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ کرد به‌خۆڕایى.

وڵاتى هندستان زۆرترین وه‌رزشکارى به‌شدارى یارییه‌کانى ئۆڵۆمپیادى تۆکیۆى 2020 یان کردووه‌ که‌ ژماره‌یان (125) یاریزانه‌.

هۆڵه‌کانى سینه‌ماى (INOX) ئه‌وه‌شى راگه‌یاند که‌ هه‌ر یاریزانێکى هندى بتوانێت مه‌دالیایه‌ک له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا به‌ده‌ستبهێنیت، ئه‌وا به‌درێژایى ته‌مه‌نى بلیتى چوونه‌ ژووره‌وه‌ى بۆ هه‌موو هۆڵه‌کانى به‌خۆرایى ده‌بێت‌و سه‌رجه‌م یاریزانه‌ به‌شداربووه‌کانیش بۆ ماوه‌ى یه‌ک ساڵ به‌خۆرایى سه‌یرى فیلمه‌کان ده‌که‌ن.

هاوشێوە

ڤیدیۆ