Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
چەند رێنماییەك لە ئاسایشی هەرێمەوە بۆ خۆپارێزی لە هەرەشەی ئەلكترۆنی – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

چەند رێنماییەك لە ئاسایشی هەرێمەوە بۆ خۆپارێزی لە هەرەشەی ئەلكترۆنی

بەمەبەستی پاراستنی هاوڵاتیان و بەكارهێنەرانی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان و هۆكارەكانی پەویەندیكردن لە رێگەی ئینتەرنێتەوە، چەندان رێنمایی لە رێگەی ئاسایشی هەرێمەوە بڵاوكرایەوە و تێدا داوادەكەن لە هاوڵاتیان كە “لە كاتی بوونی هەڕەشەی ئەلیكترۆنی، پەیوەندی بە هێڵی گەرمی بەشی (تاوانە ئەلیكترۆنییەكان)ی دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە بكەن.”
هەروەها بەشی تاوانە ئەلكترۆنیەكان چەندان ڕێنمای بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی تاوانە ئەلیكترۆنییەكان بڵاو دەكەنەوە:
١- هەرگیز مەكەوەرە ژێر كاریگەری هەڕەشەی تاوانكارانی ئەلیكترۆنی، بەردەوام تاوانكاران داواكارییان زیاتر دەبێت، بەزووترین كات پەیوەندی بكە بە هێڵی گەرمی بەشی تاوانە ئەلیكترۆنییەكان.
٢- ژیرانە مامەڵە بكە، لەناردنی وێنە تایبەتەكانت كە دەبنە هۆی هەڕەشە لەسەر ژیانت.
٣- چالاككردنی شێوازی (دوو فاكتەر) بۆ ئەكاونتەكەت زیاد بكە.
٤- بەكارهێنانی ووشەی نهێنی (بەهێز و ئاڵۆز) و بەردەوام پاسۆردەكەت نوێبكەرەوە.
٥- دڵنیابەرەوە لە سەرچاوەی ڕاستی ئەو نامانەی كە پێت دەگات، لەبارەی (ناردنی باڵانس،دەرچوونی خەڵات).
٦- سڕینەوە بەردەوامی سەرجەم وێنە و داتاكانت لە ئەپەكانی پەیوەندیكردن، بە مەبەستی پارێزگاری لە هاككردن.
٧- ئەو (كۆدە)ی بۆ هێڵەكەت دەگەڕێتەوە لە ڕێگەی كورتەنامەوە، بیپارێزە و بۆ كەسی مەنێرەوە.
٨- هاوبەشی (شەیر و لایك)ی لینكە گوماناوییەكان مەكە.
٩- سەردان نەكردنی ئەو پەیج و چەناڵانەی كە كاریان بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی گوماناوی و نەشیاوە.
١٠- دڵنیابە لە بەكارهێنانی (وایفای) شوێنە گشتییەكان و هێڵەكەت بە پاسۆردی بەهێز بپارێزە.
١١- نوێكردنەوەی ئەپەكان و بەگەڕخستنی لە سەرچاوە باوەڕپێكراوەكان، دانانی (ئەنتی ڤایرۆس).
*جێبەجێكردنی ئەم ڕێنماییانە، مەترسییەكانی تاوانە ئەلیكترۆنییەكان كەمدەكاتەوە.
*لەكاتی بوونی تاوانە ئەلیكترۆنییەكان پەیوەندی بكە بە هێڵی ٢٤كاتژمێری بەشی ( تاوانە ئەلیكترۆنییەكان) لە دەزگای ئاسایشی هەرێم
ژ.م / ٠٧٧٠٣٩٠٦٢٢٣ یان / لە ڕێگەی ناردنی نامە بۆ پەیجی فەرمی دەزگای ئاسایشی هەرێم

هاوشێوە

ڤیدیۆ