یارییه‌کانى ئۆڵۆمپیادى تۆکیۆى 2020 که ئێستا له‌یابان به‌رده‌وامه، رووداوێکى مێژوویى تۆمار کرد به‌وه‌ى که وڵاتى سان مارینۆ که له‌رووى رێژه‌ى دانیشتوانه‌وه بچووکترین وڵاتى جیهانه، توانى مه‌دالیاى ئۆڵۆمپیاد به‌ده‌ستبهێنێت.
کچه یاریزانى ئه‌م وڵاته (ئه‌لیساندرا بێریلى) توانى له‌یارى نیشانشکاندندا مه‌دالیاى برونز به‌ده‌ستبهێنێت، به‌وه‌ش بووه یه‌که‌م مه‌دالیاى ئۆڵۆمپیاد که ئه‌م وڵاته (34) هه‌زار دانیشتوانه به‌ده‌ستى بهێنێت.
له‌و باره‌یه‌وه کلاودیۆ بێریلى باوکى ئه‌و کچه یاریزانه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى ئیتاڵیا وتى: “له‌ماوه‌ى دوو شه‌وى رابردوودا هیچ نه‌خه‌وتین‌و سه‌یرى هه‌موو یارییه‌کانمان کرد، هه‌ر که زانیمان کچه‌که‌مان بووه‌ته خاوه‌نى مه‌دالیا، له‌خۆشیاندا ده‌ستمان کرد به‌گریان”.