ئەمڕۆ لە نوسیگەی تایبەتی خۆی لە تەلاری تەوار خاتوو كافیە سڵێمان سكرتێری یەكێتی ژنانی كوردستان پێشوازیكرد لە وەفدێكی هونەری فێرگەی میوزیكی تەوار، كە پێكهاتبوو لە هونەرمەندان (كۆمیكۆ ئۆكومورا، داستان عوسمان، شێنێ مەهداوی) لە دانیشتنێكی تایبەتدا ئەندامانی فێرگەی تەوار سوپاسی بەرێز كافیەخان و سكرتاریەتی یەكێتی ژنانی كوردستانیان كرد كە پشتیوانی فێرگەی میوزیكی تەوار یان كردووە. پاشان سوپاسنامەیەكی تایبەتیان پێشكەش كرد، لای خۆیەوە سكرتێری یەكێتی ژنانی كوردستان بەڵێنی هاوپشتی بەردەوامی یەكێتی ژنانی بۆ دووپات كردنەوە.
فێرگەی میوزیكی تەوار Tawar Music shool لەلایەن مامۆستا كۆمیكۆ ئۆكومورا لە 1/7/2021 لە یەكێتی ژنانی كوردستان كراوەتەوە. ئامانج لە دروستكردنی فێرگەكە بۆ پێگەیاندن و فێربوونی منداڵان و كچان و كوڕانە بەبێ جیاوازی، كە بەشێوەیەكی ئاكادیمی فێری (پیانۆ، فلوت، گیتار، تار، ڕیكۆردەر، ڤۆكاڵ، سۆلفێچ) ببن.