ئامادەكردنی:تریفە حسن
كچە هونەرمەندی شێوەكار گۆنا محەمەد سلێمان دەرچووی پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی سلێمانی و كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتە بەشی هونەر. ئەزمونی ٢٧ساڵ كاری هونەری هەیە و بەشداری زیاتر لە (150) پیشانگەی هاوبەشی كردووە. گۆنا لە مناڵییەوە حەزوو خولیای بۆ هونەری وێنەكێشان هەبووە و پەرەی بە هونەرەكەی داوە و خاوەنی زۆرترین خەڵاتی ڕێزلێنانە. لە دیدارێكی تایبەتدا بۆ سایتی تەوار باسی ئەزمونی خۆی كردوو ووتی:” سەرەتایی دەستپێكردنی كاری هونەریم هەر لە قۆناغی ناوەندییەوە خولیای وێنە كێشانم هەبوو دواتر لە پەیمانگەی هونەرەجوانەكان وەرگیرام و پەرەم بە هونەرەكەم دا، دواتر لە زانكۆ و تا ئێستاش بەردەوامم”.
خاتوو گۆنا بەشداری چەندان پیشانگەی ناوخۆیی و دەرەوەی كردووە و ئەندامی زیاتر لە دە گروپ و سەندیكای هونەرییە لە كوردستان و عێراق، كە تێیدا توانیویەتی كارەكانی نمایش بكات و پەرە بە كارەكەی بدات.
خاتوو گۆنا باس لەو گرفت و كێشانە دەكات كە دێنە بەردەم ژنانی هونەرمەندوو دەڵێت:” ژنانی هونەرمەند ئاستەنگی زۆر دێتە بەردەستیان لەلایەن كۆمەڵگە و دەوروپشت كە بتوانێت پەلبهاوێژێت بەرە و جیهانی دەرەوە و هەمووكات شتێك ئەبێتە ڕێگر لە بەردەم خەونەكانت”.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای