میهرەبان: هەڵەبجە
دوای دابڕانێكی زۆر لە یاری فوتساڵ، كچانی یانەی سیروان هەڵەبجە لە ماوەی دوو ڕۆژدا بریار دەدەن كە بە شداری خولی نایابی كوردستاندا بكەن.
لە ئێستادا تیپی كچانی یانەی سیروانی هەڵەبجە بە توانایەكی كەم و ئیرادەیەكی زۆرەوە بە سەرپەرشتی یاریزان پەیمان زەینەدین بەشداری خولی نایابی كوردستان دەكەن و دەگەن بە چوار گۆشەی زێرین.
لەم بارەیەوە پەیمان زەینەدین سكرتێری یانەی وەرزشی سیروان تایبەت بە سایتی تەوار وتی: ” دوای دابڕانێكی زۆر لە یاری فوتساڵ لەم ساڵدا لە ماوەی دوو ڕۆژ بریاری بە شداری كردنمان دا ئەویش بە دروست كردنی تیپێكی تۆكمە و بەهێزی كچان. توانیمان بە شداری خولی نایابی كوردستان بۆ فوتساڵ بكەین”.
خاتوو پەیان وتیشی:” توانای یاریزانەكان توشی شۆكیان كردووین، چونكە لە سەرەتای یارییەكانەوە تاوەكوو ئێستا هیچ یاریەك نەدۆراوین و توانیویانە یەكەمی كۆمەڵەكەیان بن و سەركەون بۆ چوار گۆشەی زێرین”.
سكرتێری یانەكە “سوپاس و پێزانینی بۆ یاریزانەكان هەیە كە توانیویانە جەنگاوەرانە یاری بكەن و داوا لە بەرپرسان و خێرخوازان دەكات كە بتوانن هاوكاری ئەم تیپە بكەن، چونكە بە هەوڵ و ماندووبونی خۆیان گەیشتونەتە ئەم قۆناغە و یاریەكانیان قورستر دەبێت بۆیر پێویستە خەمخۆرانی وەرزش بە دەم یانەكەوە بێن”.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای