ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

زانكۆی گەرمیان بۆ یەكەمجارە ژنێك پۆستی ڕاگری كۆلێج وەردەگرێت

هاوژین شكور: گەرمیان
لە مەراسمێكی شایستەدا لە زانكۆی گەرمیان بۆ یەكەم جار ژنێك دەبێتە راگری كۆلێج و سەرۆكایەتی زانكۆش پاڵپشتی دەكات.
ئەمرۆ یەكشەممە لە مەراسیمێكی تایبەتدا بە ئامادەبوونی پ.د.فەرهاد قادر سەرۆكی زانكۆی گەرمیان و ژمارەیەك لە سەرۆك بەشەكان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی كۆلێجی پەروەردەی جەستەیی پ.ی. دوكتۆر رەشا رائد وەك ڕاگری كۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەكان دەست بە كاربوو .
سەرۆكی زانكۆی گەرمیان لە وتەیەكیدا باسی “لە گرنگی بەرەوپێشبردنی كۆلێجەكە و دۆخی وەرزش لە ناوچەكە كردوو پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی سەرۆكایەتی زانكۆی گەرمیانی بۆ ڕاگری نوێی كۆلێجەكە دەربڕی”.
هەروەها سەرۆكی زانكۆ وتیشی:” هیوای سەركەوتن بۆ دوكتۆرە رەشا دەخوازین و هاوكاری تەواویان دەبین چ وەك ڕاگرێك كە پلان و ئامانجی خۆی هەیە و چ وەك یەكەم ژن لە مێژووی زانكۆی گەرمیاندا، كە ئەو ئەركەی پێ دەسپێردرێت.”
لە ماوەی یەك ساڵدا نۆ ژن ئەركی یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆكی بەش و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەكانیان پێسپێردراوە لە زانكۆی گەرمیان.

هاوشێوە

ڤیدیۆ