ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

یانه‌کانى تۆپى پێى ژنان له‌زه‌ره‌ردان

له‌راپۆرتێکى بنکۆڵکاریدا له‌سه‌ر تۆپى پێى ژنان، که‌ یه‌کێتى تۆپى پێى نێوده‌وڵه‌تى (فیفا) بڵاویکردۆته‌وه‌، ده‌رکه‌وتووه‌ (70%)ى یانه‌کانى تۆپى پێى ژنان له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى زه‌ره‌ر‌و زیانێکى زۆریان کردووه‌.
به‌پێى ئه‌و راپۆرته‌، (13%)ى یانه‌کانى تۆپى پێى ژنان داهاتیان له‌ ملیۆنێک دۆلار زیاتره‌، هه‌روه‌ک زیاتر له‌نیوه‌ى یانه‌کان کاره‌کانیان به‌سپۆنسه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.

بۆ بره‌ودان‌و به‌ره‌وپێشبردنى یانه‌کانى تۆپى پێى ژنان، یه‌کێتى تۆپى پێى نێوده‌وڵه‌تى، له‌چوارچێوه‌ى راپۆرتێکى بنکۆڵکاریدا، روپێوێکى بۆ (30) پاڵه‌وانێتى‌و (282) یانه‌ کرد، که‌ تیایدا تیشکى خستبووه‌ سه‌ر هاوکارى حکومه‌ت‌و ئابونه‌ى یاریزان‌و هانده‌ران‌و پرسه‌ مه‌یدانییه‌کان‌و کاریگه‌رییه‌کانى ڤایرۆسى کۆرۆنا، هه‌روه‌ک پشتى به‌ ستراتیژییه‌تى فیفا بۆ تۆپى پێى ژنان به‌ستبوو، که‌ ساڵى 2018 ده‌ستى پێکردووه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ خاتوو ساراى بارمان به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى تۆپى پێى ژنان له‌فیفا وتى: “تۆپى پێى ژنان گه‌وره‌ترین هه‌له‌ بۆ گه‌شه‌کردنى تۆپى پێ‌ له‌ئه‌مرۆِدا، هه‌روه‌ک بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ى ئه‌و قسه‌‌وباسانه‌، زۆر گرنگه‌ ئێمه‌ داتا‌و زانیارى‌و راستییه‌کانمان له‌سه‌ر بوارى دارایى‌و بازرگانى ئه‌و یانانه‌ له‌به‌رده‌ستدا بێت”.

به‌پێى راپۆرته‌که‌ داهاتى یانه‌کان له‌یابان‌و چین له‌سه‌ر‌و‌و ملیۆنێک دۆلاره‌وه‌یه‌، به‌ڵام له‌ ئینگلته‌را (966) هه‌زار دۆلاره‌، هه‌روه‌ک یه‌کگرتووى نیشتمانى بۆ تۆپى پێى ژنان له‌ئه‌مریکا، ره‌تیکرده‌وه‌ که‌ هیچ زانیارى‌و داتایه‌ک به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و راپۆرته‌ ئاشکرا بکات.

هاوشێوە

ڤیدیۆ