ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ئاڤان پاڵەوانی عێراقە لە بواری پاسكیل سواریدا

درەوشان عبداللە: هەولێر
كچە یاریزانی بواری پاسكیل سواری ئاڤان عەدنان دانیشتووی شاری هەولێرە و یەكێكە لە پاڵەوانە دیارەكانی عێراق و كوردستان، ئاڤانی تەمەن 19 ساڵ كە دەرچووی پەیمانگەی وەرزشە، ماوەی چوار ساڵە لە بواری وەرزش لە یانەی ئەربیل یاری دەكات و لەسەر ئاستی عێراق و كوردستان خاوەنی چەندان میدیالیایە.
لە دیدارێكی تایبەتدا بۆ سایتی تەوار ئاڤان باسی لە ژیانی وەرزشی خۆی كردوو ووتی:” سەرەتای یاریكردن بۆ من ئەستەم بوو، چونكە دەزانن كە ئاستی وەرزش لێرە لاوازە، بەڵام بە هاوپشتی دایك و باوكم بەردەوام بووم و توانیم پلەی یەكەم لەسەر ئاستی عێراق و دەوڵەتانی عەرەبی بە دەست بهێنم.”
ئاڤان باسی لە لاوازی وەرزش كرد لە یانەكانی كوردستان و دەڵێت:” بەهۆی لاوازی وەرزش لە نێو یانە كوردییەكان وەكوو كچێكی كورد لەگەڵ یانە عەرەبیەكان بە شداری لە پێشبركێكان دەكەم، بەبێ ئامادەبوونی هیچ كوردێك، لەگەڵ ئەوەشدا جێگەی شانازییە بۆم كە گەیشتومەتە ئەم ئاستەی ئێستا و خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم كە هەلێكم هەبووە بۆ بەرە و پێشچوون.”
هەروەها دەشڵێت:” هیوادارم كە گرنگی زیاتر بدرێت بە وەرزش بە تایبەت وەرزشی كچان، چونكە بە ڕاستی وەرزش لە ئێستادا لەو پەڕی سستی دایە، من لە هەڵبژاردەی عیراق و یانەی كهربام هیوادارم یانە كوردییەكان زیاتر پەرەی پێبدرێت گرنگی بە بواری پاسكیل سواری بدرێت، چونكە پاسكلیش وەرزشێكی جیهانیە.”

هاوشێوە

ڤیدیۆ