هاوژین شكور: گەرمیان
ئەمرۆ لە شاری كەلار گروپی هێڵی خانمان یەكەمین پیشانگەی هاوبەشی شێوەكاری بۆ ژمارەیەك كچە شێوەكاری كەلار كردەوە.
بە هەماهەنگی رێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی و بە بەشداری 16 كچە شێوەكاری و بە سەرپەرشتی خاتوو ( بێریڤان محمد) گروپی هێڵی خانمان لە هۆڵی سەنتەری چالاكی گەنجانی كەلار یەكەمین پیشانگەی شێوەكارییان كردەوە كە تێدا 40 تابلۆ نمایشكرا.
شێوەكار بێرڤان محمد تایبەت بە سایتی تەوار وتی:” گروپی هێڵی خانمان لە كۆتای 2023 دامەرزاوە ئەمە یەكەمین پیشانگەی هاوبەشی ژنانی گروپەكەیە، دەستەی دامەزرێنەرانی گروپەكەش پێكهاتوون لە خانمانی شێوەكاری گەرمیان”.
هەروەها وتیشی:” ئامانج لە دامەزراندنی ئەم گروپە بۆ كردنەوەی ئەم جۆرە چالاكیە هونەرییانەیە و دەمانەوێت ژنانی دەڤەری گەرمیان بێنەپێشەوە و تواناكانیان لە ڕێگەی هونەری شێوەكارییەوە نمایش بكەن”.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای