ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ئه‌دیداس سپۆنسه‌رى یانه‌یه‌کى ژنان ده‌کات

به‌شى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست‌و باکورى ئه‌فریقیاى کۆمپانیاى ئه‌دیداس، ئاشکراى ده‌کات که‌ بۆ یه‌که‌مجار‌و له‌پێناوى بره‌ودان‌و پاڵپشتیکردنى وه‌رزشى ژنان، سپۆنسه‌رى یانه‌ى (ئه‌لته‌حه‌دى) ژنان له‌سعودیه‌ ده‌کات، که‌ پاڵه‌وانى یه‌که‌م پاڵه‌وانێتى تۆپى پێى ژنان بوون له‌و وڵاته‌دا.

خاتوو روح ئه‌لعرفج راهێنه‌ر‌و به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێکارى ئه‌و یانه‌یه‌ که‌ باره‌گاى سه‌ره‌کیان له‌ ریازى پایته‌خته‌ سه‌باره‌ت به‌و هانگاوه‌ى ئه‌دیداس وتى: “شانازى ده‌که‌ین که‌ ئێمه‌ یه‌که‌م تیپى تۆپى پێى ژنانین له‌سعودیه‌، که‌ ئه‌دیداس پاڵپشت‌و سپۆنسه‌رمان ده‌کات”.

لاى خۆشییه‌وه‌ خاتوو حه‌نین ئه‌مارى یاریزانى هێڵى ناوه‌ڕاستى یانه‌ى ته‌حه‌دى وتى: “ساڵى 2018 په‌یوه‌ندیم به‌م یانه‌یه‌وه‌ کردووه‌‌و شه‌ره‌فمه‌ندم که‌ به‌شێکم له‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ى بۆ یانه‌که‌مان به‌ده‌ستمانهێناوه‌، به‌تایبه‌ت له‌یه‌که‌م پاڵه‌وانێتى تۆپى پێى ژنان له‌سعودیه‌ که‌ ساڵى 2020 ئه‌نجامدرا‌و توانیمان ببینه‌ پاڵه‌وانى ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌”.

داواشى له‌ژنان‌و کچانى وڵاته‌که‌ى‌و ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌که‌شى کرد که‌ به‌رده‌وام بن‌و گرنگى به‌ به‌هره‌کانى خۆیان بده‌ن، هه‌روه‌ک سوپاسى ئه‌و متمانه‌یه‌ى کۆمپانیاى ئه‌دیداسى کرد که‌ به‌یانه‌که‌یانى به‌خشیوه‌‌و سپۆنسه‌ر‌و پاڵپشتیان ده‌کات”.

هاوشێوە

ڤیدیۆ