یەكێتی ژنانی كوردستان پیرۆزبایی یادی سەد ساڵەی تەمەن ئاراستەی خاتوو بەهیە حامید بەگی جاف دەكات. وەك یەكەم كچ كە چووە قوتابخانە و بووە سمبولی خوێندنی كچان لە شاری هەڵەبجە.
خاتوو بەهیە حامید بەگی جاف لە رێكەوتی 20ی ئەم مانگە مۆمی سەد ساڵەی تەمەنی كوژانەدەوە. یەكێتی ژنانی كوردستان پیرۆزبایی یادی لە دایكبوونی لێدەكات و هیوای تەندروستیەكی باشی بۆ دەخوازێت.
خاتوو بەهیە لە 20/ 1/ ١٩٢٤ لە هەڵەبجە لە دایكبوە و لەو زەمەنەدا كە كوڕانیش نەدەچوونە بەرخوێندن خاتوو بەهیەیە یەكەم كچ بووە كە چۆتە قوتابخانە و كۆت و بەندەی بەردەمی كچانی شكاندووە. بەهیەخان ژنێكی نیشتیمان پەروەرە و لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵاتیش ئامادەی پرسە نیشتیمانی و نەتەوەییەكان بووە، خاتونێكی شیعر دۆستە و بە زمانی شیعر ئەدەوێت و شیعری زۆرترین شاعیرە كوردەكانی لەبەرە بە تایبەتی مەولەوی.
لە ئێستادا ئەم خانمە كە تەمەنی گەیشتووە بە ١٠٠ساڵ لە بەریتانیا دەژی و ئەگەرچی چاوەكانی لە دەست داوە، بەڵام خۆشبەختانە هەموو تواناكانیتری تەندروستە و بیر و هزری وەك خۆی ماوە .
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای