میهرەبان: هەڵەبجە
بە مەبەستی بەشداری كردن لە پاڵەوانێتی جامی ئاسیا لە یارییەكانی كچاندا دوو كچە یاریزانی هەڵەبجەیی بانگهێشتی فەرەنسا دەكرێن.
هەردوو كچە یاریزانی یانەی سیروانی هەڵەبجە (سۆزە كازم و كاژاو محمد) بەهۆی ئاستە بەرزەكەیانەوە لە یاری تۆپی پێ، بانگێشتی ڕیزی هەڵبژاردەی عێراق كران و بڕیارە ڕۆژی شەمە ٢٨ /١ /٢٠٢٤ بەڕێ بكەون بۆ وڵاتی فەڕەنسا بۆ بەشداریكردن لە مەشق و ڕاهێنانەكانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ بەشداریكردن لە جامی ئاسیای بۆ تۆپی پێی كچان كە بڕیارە ٢٠/٢/٢٠٢٤ لە وڵاتی سعودیە ئەنجام بدرێت.
پەیمان زەینەدین سەرپەشتیاری تیپی كچانی یانەی سیروانی هەڵەبجە ڕاگەیاند “بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانێتی جامی ئاسیای كچان دوو یاریزانی یانەكەمان، لە هەمانكاتدا یاریزانی یانەی قوە جەوی بغداد و امانەی بغدادن، بانگێشتی فەرەنسا دەكرێن”. پەیمان زەینەدین وتیشی” لە ماوەی رابردودا كچانی هەڵەبجە ڕوویان لە وەرزش كردووە و توانیویانە لە كەمترین ماوەدا ئاستێكی بەرز تۆمار بكەن”.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای