میهرەبان: هەڵەبجە
زۆرێك لە ژنان هەیە بە عەشقەوە لە كارەكەیان دەڕوانن ، گوڵزار عبدلڵە یەكێكە لەو خانمانەی كە خولی بۆ فێركاری دروست كردنی كەپ كەیك و شیرینی بۆ مناڵان دەكاتەوە.
گوڵزار لە دایكبوی سلێمانیە، هەڵگری بڕوانامەی كارگیری و ئابووریە، باسی لە خولیاكانی مناڵی كردوو ئەو دەڵێت” خولیای وینەكیشانم هەبووە، بەڵام بە هۆی باروودۆخی ساڵانی هەشتاكان نەم توانی ئەو بوارە بخوێنم، بەڵام هەربەردەوام بوم لە وێنە كێشان و كاری سیرامیك و لە پاڵ ئەو خولیایەدا زۆر عاشقی كیك و شیرینی بووم، لە ساڵی ٢٠١٧ دەستمكرد بە كێك دروستكردن”.
هەر لەم بارەیەوە زیاتر دوواو ووتی” بەشداریمكرد لە چەند خولێك و بڕوانامەم بە دەستهێنا، لەبەر ئەوەی من زیاتر خولیای ئیشی دەستم و حەزی زۆرم لەو وردە كارییە، خۆم لە ڕووبەرێكی بچوك دابینیەوە كە كەپ كەیك بوو”.
هەروەها چیرۆكی سەركەوتنەكەی بە جۆرێكی تر دەگێڕێتەوە و دەڵێت: ” لە رێگەی ئینتەرنێتەوە خانمێكی ئینگلیزم ناسی پەیوەندیم پێوەكردوو چەندان كلاس و دیزاینم لێكڕی و فێری كردم چۆن دیزاین بكەم، لەسەر كەپ كەیك و دواجار بیرۆكەی كلاسی مناڵانم دانا و تا ئێستا زیاد لە ٧٠كلاسم كردووە بۆ مناڵان و زۆر حەزیان لێیە و مناڵی فێرخوازی بەردەوامم هەیە”.
هەروەها دەربارەی كۆرسەكانیش گوڵزارخان ووتی: ” كلاسی مناڵان دە دیزایینە هەر دیزاینێك بۆ بۆنەیەكە، هەرگیزیش لەو كۆرسانە بێزار نابم چونكە ئەم كارەم زۆر خۆش دەوێ و یەكەم كەسم لە كوردستان و عێراقیشدا ئەم كارە ئەكەم و زۆر بە زەحمەت ئەم كارەم خستۆتە سەر پێی خۆی، لە ساڵی ٢٠٢٢ زیاتر كارەكەم ناسرا”.
گوڵزار عبداڵلە لە ئێستادا ئەندامی كۆمەڵەی شێفەكانی كوردستانە و ئەندامە لە كۆمەڵەی شێفەكانی عێراق و بڕوانامەی شیف بوونی هەیە. كە لەلایەن جمعیە الگهاە العراق پێم بەخشراوە و بەشداریمكرد لە پێشبڕكێی cake star Iraq ئەو نازناوەم وەرگرت لە كەتەگۆری كەپ كەیك.
گوڵزار خەون بەوە دەبینێت كە وەك كەیك دروستكارێك هەموو ئەوانەی لەم بوارەدا كار دەكەن كۆكەمەوە و ساڵانە پێشبڕكێ و ڤێستڤاڵ بۆ كەیك دروست بكەم.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای