ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

کێژان ده‌بێته‌ یه‌که‌م له‌ پاڵه‌وانێتی دیدلێفتی خانمان

میهره‌بان: هه‌ڵه‌بجه‌‌
ئه‌مرۆ ‎به‌ چاودێری لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق/ لقی سلێمانی و یه‌کێتی هێزی له‌شی عێراق، به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانکۆی سلێمانی- کۆلێژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و زانسته‌ وه‌رزشییه‌کان، پاڵه‌وانێتی کراوه‌ی هێزی له‌ش بۆ دیدلیفتی خانمان به‌رێوه‌چوو.
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا یانه‌ و هۆڵه‌کانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌شدارییان کردوو ژنه‌ پاڵه‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ کیژان عوسمان توانی پله‌ی یه‌که‌م له‌سه‌ر ئاستی کێشی خۆى به‌ ده‌ست بهێنێی وه‌ک تاکه‌ یاریزان له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و یاریزانی هۆڵی له‌شجوانی خانمان.
یاریزان کیژان عوسمان بۆ سلیتى ته‌وار وتی:”هه‌رچه‌نده‌ بۆ یه‌که‌م جارم بوو به‌شدارى ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ بکه‌م، به‌ڵام خۆشحاڵبووم که‌ توانیم پله‌یه‌کی به‌رزه‌ به‌ ناوى شاره‌که‌مه‌وه‌ تۆماربکه‌ن”.

هاوشێوە

ڤیدیۆ