زیاتر له 150 ژنه رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشى له‌فه‌ره‌نسا له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایده‌گه‌یه‌نن که به‌شێوه‌یه‌کى به‌رده‌وام‌و له‌لایه‌ن هاوکاره پیاوه‌کانیان‌و که‌سانى تر‌و له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیشدا گێچه‌ڵى سێکسى‌و جیاکارى ڕه‌گه‌زییان به‌رامبه‌ر ده‌کرێت.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا که رۆژنامه‌ى (لۆمۆند) بڵاویکردۆته‌وه که ژنه رۆژنامه‌نووسانه ده‌ڵێن: “ئێستا کاتى ئێمه‌یه، ئه‌مانه‌وێت ئێمه له‌پێشه‌وه بین‌و ساڵى 2021 هیچ جۆره لێبورده‌ییو سازشێک ناکه‌ین که له‌وه‌رزشدا پیاوان به‌ڕێوه‌به‌ر بن له‌پێناوى پیاوان‌و بۆ پیاوان کار بکه‌ن، ئه‌و به‌که‌م سه‌یرکردن‌و مامه‌ڵه سوکه‌ى که له‌گه‌ڵماندا ده‌کرێت له به‌شه وه‌رزشییه‌کانى ده‌زگاکانى راگه‌یاندندا ئیتر مایه‌ى قبوڵ کردن نییه”.
به‌پێى رێکخراوى چاودێرى راگه‌یاندن له‌فه‌ره‌نسا که به‌رزترین ئه‌نجوومه‌نى میدیایى بینراو‌و بیستراوه له‌و وڵاته‌دا، (13%)ى روماڵه وه‌رزشییه‌کان که ژنان ده‌یکه‌ن له رادیۆ‌و ته‌له‌فیزیۆن له‌هه‌موو فه‌ره‌نسادا گوێى لێده‌گیرێت، هه‌رچه‌نده ژنان نزیکه‌ى نیوه‌ى هه‌موو رۆژنامه‌نووسه وه‌رزشییه‌کانى فه‌ره‌نسا پێکدێنن، به‌ڵام ته‌نها (10%) له‌کۆى سێ هه‌زار رۆژنامه‌نووس له‌بوارى وه‌رزشدا له‌ناو وڵات‌دا کار ده‌که‌ن.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ته‌له‌فیزیۆنى (که‌ناڵ +) ى فه‌ره‌نسى فیلمێکى دۆکیۆمێنتارى په‌خش کرد که تیایدا ژنه رۆژنامه‌نووسه وه‌رزشییه‌کان باسى ئه‌و گێچه‌ڵ‌و جیاکارییانه ده‌که‌ن که له‌کاتى کارکردنیاندا ڕووبه‌روویان بۆته‌وه.