وەرگێڕانی: مادێنا ئارێز
لە یەکی شوباتی ئەمساڵ هۆلیود سەرقاڵی ئاهەنگ گێران بو بۆ ناوداران و ئەکتەرە ڕەشپێستەکان. تیایدا بیرهاتنەوەی ساتە مێژوویەکان بۆ ئەکتەرە ڕەشپێستەکان تۆمار کراو ئەم ئاهەنگە دەنگدانەوەی دایەوە لە جیهاندا .سینەمەکار و نووسەرانی دراماکان کە ڕەشپێستبوون لە پێشەنگی پێشکەوتنی زنجیرە و فیلمەکانی هۆلیوود بوون و لەسەر شاشەی تەلەفیزیۆنەکان توانیویانە دەرکەون، ئەم کارە کاتێکی زۆری ویست بۆ ئەوەی ڕێز لەو بەهرەمەندە ڕەشپێستانە بگیرێ کە لە ژانرەکانی وەک شانۆ و سینەماو سیناریۆ. شایانی بیرهێنانەوەیە لە ساڵی 1950 hattie mcdaniel یەکەم ژنی ڕەشپێست بوو کە خەڵاتی ئۆسکاری بەدەست هێنا، بەڵام تا ئێستا هیچ ژنێکی ڕەشپێست نەگەیشتۆتەوە بە whoopie goldberg کە براوەی خەڵاتەکانی ئۆسکار(باشترین ئەکتەر و فیلم و زنجیرەی ساڵ)ە براوەی خەڵاتەکانی گرامیس(باشترین گۆرانیبێژ و گۆرانی ساڵ)و خاوەنی خەڵاتەکانی emmys (باشترین پرۆگرام و گۆرانی و زنجیرە و فیلمەکان یاخود هەر بەرنامەیەک لەسەر شاشەی تەلەفیزیۆنەکان پەخش بکرێت). ئەم ئاهەنگە تێچویەک و کاتێکی زۆری پێویست بو، بەڵام توانی دڵی بەهرەدارانی رەشپێست بۆ لای خۆی بەرێت.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای