Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

ماراسۆنێك بۆ پشتیوانی نەخۆشانی شێرپەنجە رێكدەخرێت – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ماراسۆنێك بۆ پشتیوانی نەخۆشانی شێرپەنجە رێكدەخرێت

راپۆرتی شەونم، فۆتۆ: شاناو
بە ئامادەبوونی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عێراق. لە رۆژی جیهانی شێرپەنجەدا رێكخراوی كوردستان بۆ هاوكاری نەخۆشانی شێرپەنجە (kscps) و سەنتەری ژیانەوە. بە هاوكاری هەریەك لە زانكۆی كۆمار بۆ زانست و تەكنۆلۆجیا و گروپی خەونی مناڵان و لقی سلێمانی یەكێتی گۆرەپان و مەیدان، لە پاركی ئازادای شاری سلێمانی مارسۆنێكی ماوە درێژیان رێكخست و لە هۆڵی تەواریش كۆنسێرتێكی موزیك و گورانی بەرێوەدەچێت و رێكخەرانی مەراسیمەكە خەڵاتی پێزانین پێشكەشی یەكێتی ژنان دەكەن.
لەم ماراسۆنەدا كە كاژمێر 10ی بەیانی بەرێوەچوو ژمارەیەكی زۆر لە ژنان وپیاوان و هەندێكیش لە توشبوانی شێرپەنجە بەشدارییان تێدا كرد، وەك خۆیان دەڵێن “ئامانج لە رێكخستنی ئەم چالاكیە وەرزشییە، تیشك خستنە سەر تەندروستی مرۆڤە و گرنگیدانە بە خواردنی تەندروست و گرنگی وەرزش بۆ لەشی مرۆڤەكان”. لە كۆتایی ماراسۆنەكەش مەدالیای رێزلێنان بەخشرایە سێ‌ بەشداربووی یەكەم و دووەم سێیەم.
ئێوارەی ئەمرۆش لە هۆڵی تەوار كۆنسێرتێك لە ژێر ناونیشانی ( سەمفۆنیایەك بۆ ژیانەوە ) بە سپۆنسەری میدیای كەناڵی كوردسات بەرێوەچوو، لەو كۆنسێرتەدا دوكتۆر نەشمیل عبدالڵە مامۆستای زانكۆی كۆمار بۆ وشیاری لە نەخۆشی شێرپەنجە و تەندروستی وتەیەكی پێشكەش كرد. هەروەها لەلایەن رێكخەرانی مەراسیمەكەوە خەڵاتی تایبەتی پێزانینیان پێشكەشی یەكێتی ژنانی كوردستان كرد، لە پای هاوكارییەكانی بۆ رێكخراوەكانی خۆبەخشانی هاوكاری نەخۆشانی شێرپەنجە و پاشان سوپاس و پێزانینی تایبەتیان پێشكەشی هونەرمەندانی بەشداربوو كرد.
دواتر كۆنسێرتێكی خۆبەخشانەی موزیك و گۆرانی بە بەشداری هونەرمەندانی گۆرانیبێژ لوقمان سەلیم و نیان عبداللە و هەردی عوسمان عەلی و ئاریان كەریم بەڕێوەچوو.

هاوشێوە

ڤیدیۆ