Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
ئاواره‌ عه‌زیز: ئامانجمان دروستکردنی گیانی ته‌‌باییو جه‌‌سته‌‌یه‌‌کی ته‌‌ندروسته‌ بۆ گشت خانمان – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ئاواره‌ عه‌زیز: ئامانجمان دروستکردنی گیانی ته‌‌باییو جه‌‌سته‌‌یه‌‌کی ته‌‌ندروسته‌ بۆ گشت خانمان

ساڵى 2001 چۆته‌ دنیاى وه‌رزش‌و دواى نۆ ساڵ‌ بۆته‌ ڕاهێنه‌ر له‌هۆڵه‌ وه‌رزشییه‌کاندا، خاتوو ئاواره‌ عه‌زیز خانمه‌ وه‌رزشکارى شارى سلێمانى‌و خاوه‌نى هۆڵى له‌شجوانى شاد بۆ ژیانه‌وه‌ وتى: “وه‌‌ک خولیایه‌‌کی خۆم له‌ ساڵی ٢٠٠١ ده‌‌ستم به‌وه‌‌رزش کردووه‌‌و ساڵی ٢٠١٠ وه‌‌ک ڕاهێنه‌‌ر له‌هۆڵه‌‌ وه‌‌رزشییه‌‌کان ده‌‌ستبه‌کار بووم”.

وتیشى: “یه‌کێک له‌و کارانه‌م که‌ به‌ئه‌نجامم گه‌یاندووه‌، بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ى خانمانی ناو هۆڵ بوو بۆ‌ پارکه‌‌کانی شاری سلێمانی، دواتر له‌ (8ى مارسى 2017) دا گروپێکی پیاده‌ره‌‌ویو شاخه‌‌وانی تایبه‌‌ت به‌‌خانمانم دامه‌زراند، که‌ ئامانج لێى گشتگیر کردن بوو بۆ ته‌‌واوی خانمانی شار تا بتوانن سوودمه‌‌ند بن‌و ته‌‌نها ئه‌‌وانه‌‌ نه‌‌گرێته‌‌وه‌‌ که‌‌ له‌‌ هۆڵه‌‌کاندا بوون”.

خاتوو ئاواره‌ له‌ئێستادا سه‌رپه‌رشتى هۆڵه‌که‌ى خۆى ده‌کات‌و رۆژانه‌ ڕێنمانی وه‌‌رزشی و یاری له‌‌شجوانی و ئایرۆبیک و زومبا‌و کێشه‌کانی سه‌‌وفان‌و فه‌‌قه‌‌رات‌و چاره‌‌سه‌‌ری سروشتی به‌و خانمانه‌ ده‌دات که‌ له‌هۆڵه‌که‌یدا مه‌شق‌و راهێنان ده‌که‌ن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: “هۆڵه‌‌که‌‌م هه‌‌فته‌‌ی یه‌‌ک ڕۆژ بێبه‌‌رامبه‌‌ره‌‌ بۆ هه‌‌موو خانمێک و سه‌‌رجه‌‌م ڕێنماییه‌کانیان پێده‌‌درێت و ڕاهێنانه‌‌کان ئه‌‌نجام ده‌ده‌ن”.

سه‌باره‌ت به‌خولیاى خانمان‌و ژماره‌‌و رێژه‌ى به‌شداریکردنیان له‌هۆڵه‌که‌یدا، خاتوو ئاواره‌ وتى: “له‌چاو ساڵانی پێشوودا رێژه‌‌که‌‌ رووى له‌زیاد بوون کردووه‌، به‌ڵام هێشتا به‌پێی پێویست نییه‌”.

ئه‌م راهێنه‌ره‌ باسى له‌وه‌شکرد که‌ “به‌هۆى ته‌‌باییو هاوڕێییه‌‌تی خانمانی گروپه‌‌که‌وه‌، سوپاس بۆ خوا تا ئێستا هیچ حاڵه‌‌تێک‌و یادگارییه‌‌کی ناخۆشمان نییه‌”.

سه‌باره‌ت به‌پرۆژه‌ى داهاتوویان ئاواره‌ وتى: “به‌‌رده‌‌وام بوون له‌‌سه‌‌ر گه‌‌وره‌‌کردن‌و به‌‌ره‌‌وپێشبردنی گروپه‌‌که‌‌مان‌و خزمه‌‌ت گه‌‌یاندن به‌‌ زۆرترین خانمان، هه‌روه‌ک ئامانجمان دروستکردنی گیانی ته‌‌باییو جه‌‌سته‌‌یه‌‌کی ته‌‌ندروسته‌ بۆ گشت خانمان بێ‌ جیاوازی، هه‌‌رچه‌‌نده‌‌ ڤایرۆسى کۆرۆنا ماوه‌‌ی ساڵێک کار‌و چالاکییه‌‌کانی ڕاگرتین، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا ئێستا به‌‌ ته‌‌واوی ڕێنماییه‌ ته‌‌ندروستییه‌‌کانه‌‌وه‌ له‌‌ کاروچالاکییه‌‌کانمان به‌‌رده‌‌وامین، ئه‌‌و کارانه‌‌ی له‌ئێستادا سه‌‌رقاڵم پێوه‌‌ی، به‌‌ڕێوه‌‌بردنی گروپێکه‌‌ تایبه‌‌ت به‌خزمه‌‌تکردنی ژنانی شاره‌‌که‌‌م و ڕێکخستنی چالاکی بۆیان به‌شێوازێکی خۆبه‌‌خشانه‌‌و چالاکییه‌‌کانمان بریتین له‌گروپی پیاده‌‌ڕه‌‌وی که‌ تێیدا چه‌‌ندین چالاکی جیاجیاى له‌خۆگرتووه‌”.‌

ئاواره‌ عه‌زیز ساڵى (2017) هۆڵى له‌شجوانى (شاد)ى دامه‌زراندووه‌‌و راهێنه‌رى هه‌ریه‌ک له‌یارییه‌کانى (مه‌له‌، له‌شجوانى، ئایرۆبیک، زومبا، یۆگا‌و باله‌)یه‌، خاوه‌نى بڕوانامه‌ى راهێنانى مه‌له‌‌و له‌شجوانییه‌ له‌ جۆرى (A)، هه‌روه‌ک خاوه‌نى بڕوانامه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه‌ له‌راهێنانى ئایرۆبیک‌و زومبا‌و پێدانى کۆرسى تایبه‌ت به‌ڕێکخستنى خواردن.

هاوشێوە

ڤیدیۆ