میهرەبان: هەڵەبجە
ئەمرۆ لە پارێزگای هەڵەبجە لە پەیمانگەی تەكنیكی یەكەمین سیۆمپۆزیۆمی تایبەت بە نەخۆشی شێرپەنجە بەڕیوەچوو.
زانكۆی پۆلە تەكنیكی سلێمانی و پەیمانگەی تەكنیكی هەڵەبجە بەشی شیكاری نەخۆشیەكان و پەرستاری، لە ڕۆژی جیهانی شێرپەنجەدا یەكەمین سیمپۆزیۆمی خۆی سازكرد، مەبەست لەم سیمپۆزیۆمە هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیانە لە توش بوون بەو نەخۆشیە كوشەندەیە، لەو بارەیەوە دوكتۆر كانیاو رفعەت ڕاگری پەیمانگەی تەكنیكی هەڵەبجە بۆ سایتی تەوار وتی: لەم ڕۆژەدا ٤-٢- هەموو سالێك بە ڕۆژی جیهانی شێرپەنجەدا وەكوو ناوەندە ئەكادیمیەكانی هەڵەبجە هەوڵ دەدەین هاوڵاتیان وشیار بكەینەوە و لە شێوازی چارەسەركردن و هەوڵ ئەدەین زۆرترین ئامادەبوان خوێندكاران بن بۆ ئەوەی بتوانیین زۆرترین زانیاریەكان بگەیەنن بە زۆرترین كەس لەو رێگەیەوە.
نەخۆشی شیرپەنجە لە ئیستادا بە نەخۆشیە كوشندەكە دادەنریت. ڕۆژ بە ڕۆژ توش بونیشی روو لە زیاد بوونە لەجیهاندا.
![](https://tawar.org/wp-content/uploads/2024/02/3-2-1024x576.jpg)