سوپرالیا: رانیە
لە ماوەی دوو رۆژدا و بە سەرپەرشتی رێكخراوی ((UN ) women) لە شاری ڕانیە كۆنفرانسێك دەربارەی میكانزمەكانی پاراستن و توندووتیژی دژی ژنان بەڕێوەچوو.
بە ئامادەبوونی كادرانی لقی رانیەی یەكێتی ژنانی كوردستان رێكخراوی ((UN ) women) كۆنفرانسێكی رێكخست، لە رۆژی یەكەمی كۆنفرانسەكەدا توێژینەوەیەك لە ژێرناونیشانی تێڕوانینێكی گشتی لەسەر بابەتی توندووتیژی دژی ژنان و مافی ژنان و گەشەی فكری ، دەروازەیەك گشتی سەبارەت بە توندوتیژی، دەرئەنجام و رەوشی توندووتیژی ، دەرئەنجام و بەها و نەرێتی كۆمەڵگە سەبارەت بە توندووتیژی پێشكەشكرا.
لە رۆژی دووەمی كۆنفرانسەكەدا باس لە ڕۆڵی دام و دەزگاكان و چالاكوانان لەسەر پاراستن و پێگەی ژنان لە ناو كۆمەڵگەدا و چۆنیەتی بەهێزكردنی پێگەی ژنان ، ڕۆڵی دام ودەزگا ئاینی و حكومیەكان لە پاراستنی مافی ژنان و تێكەڵ بوون لە ناو كۆمەڵگەدا ، هەروەها ڕۆڵی دەزگای ڕۆشمبیری و ڕاگەیاندن لە پاراستنی مافی ژنان و ڕۆڵی پیاوان و گەنجان لە توندووتیژی دژی ژنان رێكخرا لەلایەن ( دوكتۆر احمد سلێمان جاف پسپۆڕ لە بواری ئابووری، خاتوو (پەروین یاسین ساڵح ) خاوەنی بروانامەی ماستەر لە بەڕێوەبردنی كار.
خاتوو چرۆ محەمەد پارێزەری لقی رانیەی یەكێتی ژنانی كوردستان و ئەندامی كۆنفرانسەكە رای وایە كە بوونی ئەم جۆرە كارانە گرینگیەكی تۆكمەی هەیە و دەبێتە پردێكی پەیوەندی لە نێوان رێكخراوەكانی ژنان و ڕێكخراوی ئیتاڵی (UN) Women -كە بەردەوام كارەكانیان دەبەستنەوە بە چارەسەركردنی كێشەكان و بوونی پڕۆژە و كار و چالاكی لە بواری ماف و ئازادییەكانی ژنانی كوردستاندا”.
هەروەها خاتوو چرۆ ووتی:” لەم كۆنفرانسەدا باس لە بابەتە گرنگەكان كران، بە تایبەت بابەتی توندووتیژی و هۆكار و چارەسەركردنەكان، وە زیاتر جەختكرایەوە لەسەر كاركردنی ڕێكخراوە ناحوكمیەكان كە تاچەند هەوڵیانداوە ڕووبەڕوی توندووتیژی ببنەوە، ئێمەش وەكوو یەكێتی ژنان لقی ڕاپەڕین ) ڕاو بۆچوونی خۆمان لە بارەی توندووتیژیەكانی دەڤەری ڕاپەڕین خستە روو.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای