ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

بەشێک لە ژنانی دهۆک بەسەوزە فرۆشی بژێوی ژیانیان دابین دەکەن

راڤین: دهۆك
كاتێك بە ناو بەشێك لە شامەكانی دهۆكدا گوزەر دەكەیت لە نێو كەشێكی باراناوی ئەو شارەدا ژنانێك دەبینی كە بە شێوەیەكی سەخت بژێوی ژیانی خێزانەكەیان دابین دەكەن.
نزیكەی 12 ژن پێكەوە لەسەر شەقامە ساردوو سرەكە دانیشتوون سەرقاڵی فرۆشتنی سەوزە و مێوە و خواردەمەنیە وشك كراوەكانن ، زۆرینەی ژنەكان بەساڵا چووانن و ئەركی بەرێوەبردن و سەرپەرشتی خێزانیان لەسەرە.
یەكێك لەو ژنانە دەبێژێ‌:” من لەبەر هەژاری كاردەكەم، پشتمان بە گیای سروشتی بەستووە هەندێك دەبەینە ماڵەوە و وشكیان دەكەین و هەندێكیش بە سەوزی دەفرۆشین. ئەو سەوزە واتانەش پێكهاتووە لە كوزەڵە و كەرەوز و سبت و سترك و گاری و صوریاص و كنگر گەلێك گیای سروشتی تر ژیانی خۆمانی پێ بەرێوەدەبەین”.

هاوشێوە

ڤیدیۆ