ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

بەشی تەندروستی یەكێتی ژنانی كوردستان سەردانی نەخۆشخانەی سۆزی دەرونی دەكەن

شێنێ‌ غەفور: تەوار
بە مەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی نەخۆشەكان بەشی تەندروستی یەكێتی ژنانی كوردستان سەردانی نەخۆشخانەی سۆزی دەروونیان كرد لە تاسڵوجە.
ئەمرۆ خاتوو رووناك فەرەج ئاغا لێپرسراوی بەشی تەندروستی یەكێتی ژنانی كوردستان بە مەبەستی ئاگاداربوون لە بارودۆخی نەخۆشەكان، سەردانی نەخۆشخانەی سۆزی دەروونی تایبەت بە ژنانی نەخۆشی دەروونی كرد و لەلایەن دوكتۆر هێمن فەتاح بەرێوەبەری نەخۆشخانەكەوە پێشوازی لێكرا، لە دانیشتنێكی تایبەتدا باسیان لە بارودۆخی نەخۆشەكان كرد. لای خۆیەوە خاتوو رووناك فەرەج ئاغا وێرای پێشكەش كردنی سوپاس و پێزانینی یەكێتی ژنان بۆ دوكتۆر و كارمەندانی نەخۆشخانەكە هەروەها چەپكە گوڵی رێزی پێشكەش كردن و پاشان سەردانی نەخۆشەكانی كرد.
نەخۆشخانەی سۆزی دەروونی تایبەت بە ژنانی نەخۆشی دەروونی لەسەر پێشنیار و بە سەرپەرشتی یەكێتی ژنانی كوردستان بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی كراوەتەوە و لەلایەن بەشی تەندروستی یەكێتی ژنانەوە لە رووی كۆمەڵایەتیەوە چاودێری دەكرێت، ژمارەی ئەو نەخۆشانەی لە ئێستادا لە نەخۆشخانەكە ماونەتەوە لە نێوان (55-74 ) نەخۆشدایە و كە بەشێوازێكی زانستی دەروونی لەلایەن پسپۆڕانی دەرونی و كارمەندانەوە چارەسەر وەردەگرن تا بتوانن وەك كەسانی ئاسای بچنەوە ناو كۆمەڵگە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ