میهرەبان: هەڵەبجە
لە ئێستادا زۆرێك لە ژنان وكچان هەن كە لە ڕێگەی تۆرە كۆمەڵایەتیەكان و سۆشیال میدیاوە بەرهەمەكانین بە كریارەكان دەناسینن و ئەو ڕێگەیە دەبێتە سەرچاوەی داهات بۆ ژنانی خاوەن بەهرە.
شۆخان جەمال لە ساڵی 2013 بەشی شێوەكاری لە پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی هەڵەبجە تەواو كردووە، ماوەی ١١ ساڵە خوێندنی تەواو كردووە و تا ئێستا دانەمەزراوە. وەك خۆی باسی دەكات” لە ئێستادا خەریكی كاری هونەرییە ئەگەرچی دانەمەزراوە بەڵام، لە كارەكەی كە هونەری شێوەكارییە دانەبڕاوە”.
زۆر كەس بە هۆی سۆشیال میدیاوە توشی كێشە بووە، بەڵام شۆخان سوودێكی باشی لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بینیوە بە هۆی وشیاری خۆیەوە و كاركردنی لەو نۆرانەدا.
شۆخان ووتی:” من دەرچووی بەشی سیرامیكم زیاتر هەویری سارد و قاڵب بەكاردەهێنم و لە هەمان كاتدا هونەری شیوەكاریشم پشتگوێ نەخستووە و بەردەوام گرنگی پێ دەدەم، زۆرێك لە كارەكانم ئۆن لاینەو لە رێگەری ئەكاونتی فەیس بووك و ئینستا و سناپەوە بەرهەمەكانم بە بینەر و خوازیانی هونەرەكەم دەگەیەنم”.
هەورەها شۆخان دەڵێت:” ژنان هەر پەنجەیەكیان هونەریكە، هەرچەندە داهات كەم بێت، بەڵام پێویستە گرنگی بەكار و پیشەی تایبەتی خۆمان بدەین، هەموو كەسێك بەهرەی هەیە و لە هەر بوارێك بێت، ژنانیش سەركەوتوون و لە هەر بوارێك توانایان هەبوو كاری لەسەر بكەن و پەرەی پێبدەن بۆ ئەوەی ببێت بە داهاتێك بۆیان و ببنە خاوەن كاری خۆیان”.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای