بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەساڵی (2023) تەنها ( 3 ) حاڵەتی تووشبووی نوێ سالاسیمیا لەپارێزگای سلێمانی تۆمار کراوە بەپێی ئەو پلانەی کەدانراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ کەم بوونەوەو ڕێگڕی کردن لە توشبوون بە سالاسیمیا لەڕێگای کۆمەڵێك ڕێکاری زانستی و ئیداری کە جێبەجێ دەکرێت لەلایەن سەنتەری سالاسیمیاو تاقیگەی گشتی ناوەند لەسلێمانی کە بریتین لە پشکنینی پێش هاوسەرگیری بۆهەموو ئەو هاوڵاتیانە بکرێت کە تازە ژیانی هاوسەرگیری پێك دەهێنن یان پشکنینی بۆ دایکانی دوو گیان کە دایك یان باوك تووشبووی سالاسیمیابوون بۆ دڵنیا بوون لەسەلامەتی کۆرپەکانیان ، بەهۆی جێبەجێکردنی ئەم ڕێکارانە حاڵەتەکانی تووشبووی نوێ بەسالاسیمیا بەڕێژەی بەرچاو ڕووی لەکەمی کردووە .
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای