میهرەبان: هەڵەبجە
لقی شارەزووری یەكێتی ژنانی كوردستان لە ماوەی دوو رۆژدا بەشداری ۆركشۆپێكی رێكخراوی (UN women)یكرد لە شاری هەڵەبجە كە دەربارەی میكانزمەكانی پاراستن و بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ژنان رێكخرابوو.
ۆركشۆپەكە دەربارەی پەرەپێدانی توانای ئەندامانی كۆمەڵگە سەبارەت بە میكانیزمەكانی پاراستن و بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و مافی ژنان بوو بۆ دامەزراوە حكومی و ناحكومیەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی. تێیدا نوێنەری سەرجەم یەكە ئیدارییەكان و ڕێكخراوەكانی ژنان ئامادەی بوون.
لە رۆژی یەكەمی كۆنفرانسەكە باسێك بە ناوی ژن لە كۆمەڵگەی كوردیدا لەلایەن دوكتۆر ابراهیم هەورامییەوە پێشكەش كرا.
هەروەها رۆژی دووەمی كۆنفرانسەكە تەرخانكرا بۆ ڕۆڵی دام و دەزگاكان و چالاكوانان لەسەر پاراستن و پێگەی ژنان لە ناو كۆمەڵگەدا و چۆنیەتی بەهێزكردنی پێگەی ژنان و هۆكارەكانی توندووتێژی، چەندین تەوەریتر لەلایەن ئامادەبوانەوە تاووتوێكرا. لقی شارەزووری یەكێتی ژنانی كوردستان سەرنج و تێبینی خۆیان لە سەر ئەو پرسە خستە روو لەگەڵ چەندین پێشنیار بۆ بنەبڕكردنی توندووتیژی.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای