دوای ئەوەی بەسپۆنسەری ٣لایەن لەکەرتی تایبەت و بەسەر پەرشتی پارێزگاری بەسرا بڕیاربو ماراسۆنێک بەڕێوە بچێت کە ژن و پیاو تیا بەشدار بن . بەڵام ژمارەیەک پیاوانی ئاینی دژی ئەو ماراسۆنە هاتنە دەنگو داوایانکرد کەنابێت ژنان بەشداریبکەن چونکە دژی بەها ئاینیەکانەو ژنان ڕادەکێشێ بەرەو بەد ڕەوشتی بۆیە پارێزگار لەبڕیارەکەی پەشیمان بوەوەو ڕێگریکرد لەبەشداری ژنان و ماراسۆنەکەی تایبەت کرد بە پیاوان، ئەگەرچی تەنیا لەماوەی ٢٤سەعاتدا ١٥هەزار کەس خۆی ناونوسکردبو لەهەردو ڕەگەز بۆشداری کردن و بەنیازی بردنەوەی خەڵاتی ماراسۆنەکە کەبڕەکەی ١٥ملیون دینارە .شایانی باسە ماوەیەکی لەماوەی پێشویشدا پارێزگاری بەسرا هۆڵێکی داخست کەنمایشی جلی ژنانی تیا کرابو.
پارێزگای بەسرە لەشارەگەورەکانی باشوری عیراقەو تاکە دەروازەی ئاوی عیراقە .
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای