وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەسەڵاتی دادوەری بەخشی بە حەوت فەرمانبەر و سیان لە ودادنوسانە ژنن.
لەو ڕێوڕەسمەدا وەزیری داد ووتی: پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی دادنووسی، یەکێکە لە ئەرکە گرنگەکانی وەزارەتی دادە، و پێویستە ئێوە لە ئاستی ئەو متمانەیەدابن کە وەزارەتی داد پێیداوون، و دەبێت بە پێی یاساکان و رێنماییەکان بەڵگەنامەکان ئیمزابکەن، بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان دەکرێت تەجاوزی رۆتین بکەن، بەڵام هیچ کات تەجاوزی یاسا نەکەن ” .
پاش ئەوەی رێکارەکانی دەست نیشانکردنیان تەواو بوو، رۆژی چوارشەممە ( ٧ی شووباتی ٢٠٢٤) وەزیری داد “فەرسەت ئەحمەد”، دەسەڵاتی دادوەریی بەخشییە ئەوان و لە رێوڕەسمێکدا لە دیوانی وەزارەتی داد بەئامادەبوونی دادوەر/ هەڵمەت سامی جەبار/ بەڕێوبەری گشتی داد ( بەوەکالەت ) ، ئەو حەوت دادنوسە سوێندی یاساییان لەبەردەم وەزیری داد پێشکەش کرد کە سێ لەو دادنوسە ژن بوون .
هەریەک لە خاتوو ” ئەژین عەبدولخاڵق مامە ” و خاتوو ” تریفە ئەحمەد عەبدوڵا” و خاتوو” پەخشان عەبدولکەریم تاهیر” و” شڤان عەبدولڕەحمان عەزیز” و ” زوهێر سادق فەقۆ” و ” شەکێو عەبدولقادر حەمید” و ” سیروان ئیسماعیل عەبدولقادر” ، دەسەڵاتی دادنوسیان پێدرا، و پاش تەواو کردنی ساڵێک لەئەرکی دادنوسیدا، وەکو دادنوس دەستنیشان دەکرێن، و لە ئێستادا لە فەرمانگەکانی دادنوسی ئێوارانی هەولێر و بەحرکە و دەشتی هەولێر دەست بەکار دەبن .
هەرلە رێورەسمەکەدا وەزیری داد دووپاتی کردەوە کە دەبێت ئەوان وەکو دادنوسس ئاگایان لە پێگەو هەیبەت و دەوامکردن هەبێت دەبێت نموونە بن، چونکە هەڵبژاردنی ئەوان پاش دیراسەتکردنی ورد بووە، هەروەها گوتی کە لە وەزارەت هەوڵمانداوە کە کەسی شیاو بۆ شوینی شیاو دەست نیشان بکەین، لەوەشدا ئامانجمانە کە باشترین خزمەتگوازری بە هاووڵاتیان پێشکەش بکەین، دەبێت ئێوەش وەڵامی هەموو کەس بدەنەوە و بە روویەکی گەشەوە مامەڵەی هاووڵاتیان جێبەجێ بکەن .

