Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
هاژە: كارگەیەكی دروستكردنی پەین دادەمەزرێنێت و وەزیری كشتوكاڵ پێشوازی لێدەكات – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

هاژە: كارگەیەكی دروستكردنی پەین دادەمەزرێنێت و وەزیری كشتوكاڵ پێشوازی لێدەكات

ئامادەكردنی: تریفە حسن
هاژە حسن یەكێكە لە كچە بە تواناكانی بواری زانستی كشتوكاڵی لە شاری قەڵادزێ‌، لەلایەن وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستانەوە، پێشوازی لێكرا و ڕێزلێنانی پێشكەشكردن، بەهۆی ئەوەی خاتوو هاژە حسن وەك كچێك توانیویەتی پرۆژەی ماستەرنامەكەی بكاتە كردار بە دامەزراندنی كارگەیەك لە قەڵادزێ بۆ بەرهەمهێنانی پەینی ئەندامی لە پاشماوەی پەلەوەرەكان.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ ڕایگەیاند:” لە دامەزراندنی ئەم كارگەیە بۆچوونی زۆر جیاواز هەبوو، كە ڕێگر بوون لە بەردەم هەنگاوەكانی هاژەخاندا، بەڵام من گەشبین بووم بە توانای زانستی ئەم خاتوونە و سەركەوتنی هەوڵەكانی، بۆیە بڕیارمدا پشتیوانی بكەم، ئەمڕۆش زۆر دڵخۆشم، كە سەركەوتنی پرۆژەكەی ڕادەگەیەنم دوای توێژینەوە زانستییەكان”.
ئەم كارگەیە لە پاشماوەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستان پەینی ئەندامی بەرهەمدێنێ، بە كوالێتیەكی بەرز و بە شێوازی شل و لە كیس نراو، كارگەكە بەرهەمی ساڵانەی (۱۱) هەزار بوتڵی پەینی ئەندامی شل و (۱۰) تەن كیسەیە، هاوكاتیش هەلیكاری بۆ ژمارەیەك لە گەنجی ناوچەكە ڕەخساندووە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ