ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

كۆمەڵگەی پەروەردەیی كورد جینیەس بە بۆنەی ڤالانتاینەوە سەردانی نەخۆشخانەی سۆزی دەرونی دەكەن

شێنێ‌ غەفور: تەوار
ئەمڕۆ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی خۆشەوستییەوە، كۆمەڵگەی پەروەردەی كورد جینیەس بە هاوكاری یەكێتی ژنانی كوردستان لە نەخۆشخانەی سۆزی دەرونی ئاهەنگێكیان بۆ چارەخوازان و كارمەندانی نەخۆشخانەكە رێكخست.
بە هاوكاری یەكێتی ژنانی كوردستان و بە ئامادەبوونی خاتوو رووناك فەرەج ئاغا لێپرسراوی بەشی تەندروستی یەكێتی ژنانی كوردستان و بە سەرپەرشتی سۆزان ابوبكر خاوەنی ئیمتیازی كۆمپانیای مەیا بۆ پەروەردە و بە پاڵپشتی كردنی كۆمپانیای قەیوان، خوێندكاران و مامۆستایانی كۆمەڵگەی پەروەردەی كورد جینیەس، سەردانی نەخۆشخانەی سۆزی دەروونیان كردوو وێرای دەربڕینی خۆشەویستیان بۆ چارەخوازان و كارمەندانی نەخۆشخانەكە ئاهەنگێك و خوانێكی تایبەتیان رێكخست.
لە كاتی بەرەێوەبردنی ئاهەنگەكەدا خاتوو سۆزان ئەبوبكر خاوەن ئیمتیازی كۆمپانیای مەیا لە وتەیەكیدا “وێرای دەست خۆشیان بۆ كارمەندانی نەخۆشخانەكە لە پای هەوڵ و ماندووبونیان بۆ خزمەتكردنی نەخۆشەكان، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ خاتوو (ڕوناك فرج اغا ) وەك لێپرسراوی بەشی تەندروستی یەكێتی ژنانی كوردستان دەربڕی بۆ پاڵپشتی و هاوكاری كردنیان و بەرز نرخاندنی كارەكانی یەكێتی ژنان”.
پاشان سوپاس نامەیان پێشكەشی كارمەندەكان كردوو بە پێشكەش كردنی چەندان چالاكی گەشتەكەیان كۆتایی پێهێنا.

هاوشێوە

ڤیدیۆ