وه‌رنه‌گرتنى ڤاکسینى دژه کۆرۆنا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک یاریزانانى دیارى تێنسى سه‌رزه‌وى له‌جیهاندا، مشتومڕێکى زۆرى له‌نێوه‌نده میدیاییه جیهانییه‌کاندا درووست کردووه.
له‌وباره‌یه‌وه یه‌کگرتووى پیشه‌گه‌رییه‌کانى تێنسى ژنان‌و پیاوان جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه که ئه‌وان هیچ یاریزانێک ناچار ناکه‌ن به‌وه‌رگرتنى ئه‌و جۆره ڤاکسینه.
له‌په‌راوێزى پاڵه‌وانێتى میامى کراوه بۆ تێنسى سه‌رزه‌وى‌و له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا، کچه یاریزان ئارینا سابالینکا که ژماره هه‌شتى ریزبه‌ندى جیهانى له‌و یارییه‌دا هه‌یه، وتى: “ئه‌و ڤاکسینانه زۆر به‌خێرایى درووستکراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ى تاقیکردنه‌وه‌ى زۆرى له‌سه‌ر بکرێت که دواى وه‌رگرتنى چى رووده‌دات”.
وتیشى: “ئه‌گه‌رچى زۆر قورسه بڵێم وه‌رى ده‌گرم‌و ناشمه‌وێت خۆم‌و خێزانه‌که‌م وه‌ریبگرین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر زۆر ناچار بووم له‌خۆمى ده‌ده‌م”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه کچه یاریزانى ئۆکرانی ئیلینا سفیتۆلینا وتى: “له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌هاوڕێکانم قسه‌م کردووه‌و ئامۆژگاریان کردووم که له‌وه‌رگرتنى ڤاکسینه‌که په‌له نه‌که‌م‌و چاوه‌ڕێ بکه‌م بزانین چى رووده‌دات”.
یه‌کگرتووى یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌کانى تێنسى سه‌رزه‌وى کچان له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاویکرده‌وه: به‌رده‌وام ده‌بین له‌هۆشیار کردنه‌وه‌ى یاریزانه‌کانمان له‌گرنگیى‌و سووده‌کانى وه‌رگرتنى ئه‌و ڤاکسینه، ئێمه بڕواى ته‌واومان به‌و ڤاکسینه هه‌یه‌و هاندى هه‌مووانیش ده‌ده‌ین وه‌رى بگرن‌و له‌خۆیان بده‌ن”.