فۆتۆ:ئاری ئاراس: میهرەبان هەڵەبجە
دۆێنێ لە ژێر لێزمەی بارانا لە مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنە سورەكە و ئەمرۆش لە هەڵەبجە گروپی شانۆی هەوار لە شاری كەركوكەوە چیرۆكی تراژیدیای سەلمەیان گێراییەوە، نوسینی دوكتۆر دڵشاد مستەفا.
بە چاودێری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان ، دوێنی ئەمنە سورەكەی شاری سلێمانی و ئەمرۆش لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی شاری هەڵەبجە ، گروپی شانۆی هەوار مۆنۆ درامای سەلمەیان نمایش كرد، مۆنۆدرامای سەلمە نوسینی دوكتۆر دڵشاد مستەفا و سینۆگرافیا و دەرهێنانی نەژدا نەجم و نواندنی هونەرمەندان هەوار فارس و هونەرمەندی فەرەنسی ئۆریولێ ئەمپێغت.
مۆنۆ درامای سەلمە باس لە چیرۆكی تراژیدیای هەردوو كارەساتی جینۆسایدی هەڵەبجە و ئەنفال دەكات و لە رێگەی كارەكتەری سەلمەوە دەگێڕدرێتەوە. لەم بارەیەوە ژنە هونەرمەندی شاری كەركوك هەوار فارس ئەكتەر لە مۆنۆ درامای سەلمە وتی: ” مۆنردرامای سەلمە باس لەو كارەساتانە دەكات كە بەسەر گەلی كورد هاتووە بە تایبەت هەردوو كارەساتی هەڵەبجە و ئەنفال ، ئومێد دەكەین ئەم نمایشە ببێتە هۆی ئەوەی بتوانین ژان و خەمی گەلی كورد بە نەتەوەكان و وڵاتانی تر بگەیەنین و ئومێد دەكەین زامی هەڵەبجە نوێ نەكەینەوە بەڵكوو كار بكەین تاوەكوو ئەو كارەساتانە بە جینۆساید بناسێنرێت”.
نمایشەكە لەلایەن ئەكتەرێكی كورد و ئەكتەرێكی فەرەنسییەوە بە دوو زمان پێشكەش كرا تا بە زۆرترین نەتەوە و زمانە جیاوازەكان بگات، وابریارە لە چەندین شار و شارۆچكەی كوردستان نمایش بكرێت.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای