دیمەن بەرزنجی
ئەمڕۆ لە نوسینگەی خاتو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و بە ئامادەبونی ڕێکخراوەکانی بواری مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە کانی تایبەت بەپرسی ئەنفال بڕیاردرا کە ڕوفاتی ١٧٢ ئەنفال بگەڕێنرێتەوە بۆ نیشتیمان و لەمەراسیمێکی شایستەدا بەخاک بسپێردرێن هەرلەو کۆبونەوەیەدا بڕیاردرا لەسەر ئەوەی کە پێویستە کاری بەردەوام بکرێت بۆ گەڕاندنەوەی هەمو ئەو ڕوفاتانە و کارکردن بۆهەڵدانەوەی گۆڕەبەکۆمەڵەکان ودۆزینەوەی تەرمی ونبوەکان ،
شایانی باسە ئەو ڕوفاتانە ماوەی ٤ساڵو شەش مانگەلە پزیشکی دادی بەغدا ماونەتەوە ،