دۆسیەی شنیار هونەر، ئەو ژنەی دوو ساڵ لەمەوبەر لە سلێمانی سووتا و دواتر هاوسەرەكەی بە سووتاندنی تۆمەتبار كرا، سزایی لەسێدارە بەسەردرا
ئاودێر عومەر، پارێزەری دۆسیەی شنیار هونەر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند :”دوای ئەوەی دادگەی تاوانەكانی سلێمانی بڕیاری كۆتایی لەبارەی دۆسیەی شنیار هونەردا كە هاوسەرەكەی تۆمەتباركرا بە سووتاندنی و سزای 20 ساڵ زیندانیكردنی بۆ دەرچوو،هەردوو لایەنی سكاڵاكار لەڕێگەی بریكارەكانیانەوە تانەیان لە بڕیارەكەدا”.
” دوای ئەوەی دۆسیەكە چووە دادگەی پێداچوونەوەی هەرێم بڕیاری ئازادكردنی ئەنواری پەسەندكرد كە ژنێكی عرەبە لە تاوانەكەدا دەستبەسەركراوە، بەڵام سەبارەت بە سزای زیندانی هەتاهەتایی تۆمەتباری سەرەكی داوای كرد سزاكەی تووند بكرێتەوە و بكرێت بە سزای لەسێدارەدان، ئەمڕۆ دادگەی دووی تاوانەكانی سلێمانی دادبینی كرد و بڕیاریدا سزای لەسێدارەدان بەسەر تۆمەتباری سەرەكییدا سەپاند