پاش یانزە جار دانیشتن لەدادگای تاوانەكانی سلێمانی/٣ تاوانبارانی ڕوودای شەهیدكردنی
(نقیب/ محەمەد لەتیف) و برینداربوونی چوار لەهاوپیشەكانی سزا دران.
ئەمڕۆ 18/2/2024 لەدادگای تاوانەكانی سلێمانی /٣ دوای یانزە جار دانیشتن و تەواوبوونی سەرجەم ڕێكارە یاساییەكانی قۆناغەكانی دادبینی لەڕووداوەكە، دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ تاوانباری سەرەكی (پ.ع.م) بە پێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادان و هاوكارەكانی تۆمەتبار (ی،پ،ع)، (ت،ع،م) بە سزای زیندانی کردنی هەمیشەیی بەپێی ماددەی (٤٠٦) لەیاسای ناوبراو دەركرد.
شەوی 4/12/2021 لەكاتی جێبەجێ کردنی فەرمانی گرتن بە پێی بریاری دادوەری لێکۆڵینەوە بە پێی ماددەی ٧ ی خێزانی مەفرەزەیەکی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان وخێزان سلێمانی بە فەرماندەیی شەهیدی ناوبراو ڕووبەڕووی دەستڕێژی گولەی تاوانباران بوونەوە لە ئەنجامدا بووە هۆی شەهید بوونی ئەفسەر نەقیب محەمەد و بریندار بوونی کارمەندانی هاوەڵی .